ستایڵی نوێ
کامانەن ئەو ژنانەی لەساڵی 2022 جوانترینن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەگەرچی زۆر کەس بڕوایان وایە کە جوانی مرۆڤ لە روخسارییدا نیە، بەڵام بمانەوێت یان نە کۆمەڵێک تایبەتمەندی و مەرج هەن کە رێژەی سەرنجڕاکێشی و جوانی هەڵدەسەنگێنن، ئەو هەڵسەنگاندنە زێڕینە پی دەوترێت "golden ratio" جوانییەکی بەناوبانگ کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانی کۆن و بەو شێوازە هەڵسەنگاندنیان بۆ جوانی کردووە.
ناویی 10 ژن کە لە روانگەی جوانی یۆنانی کۆنەوە نزیکن و لەو رووەوە هەڵسەنگاندنییان بۆ کراوە و کراونەتە جوانترین ژنانی جیهان لە ساڵی 2022.
کارا دلۆیین کە جوانییەکەی بە رێژەی 89.99% دیاریکراوە
مۆدێلێکی بەناوبانگی 30 ساڵە، بەهۆی برۆی پڕ و لێویی سەرنجڕاکێش لە لیستەکەدا لە ریژبەندی 10 یەمین ژنی جوانە و ئەگەر تەوێڵی بچووکتر ببوایە ئەوا رێژەی جوانییەکەی زیاتر دەکرا.
کیتیی پێریی رێژەی 90.08% یان بۆ جوانییەکەی داناوە
کیتیی تەمەنی 37 ساڵە و لووتی بووەتە جێگای سەرنج و بە جوانترین لووت ناسراوە، دواتر لێو و چەناگەی و بەگشتی روخساری جێگای سەرنج بووە.
ناتالی پۆرتمەن، 90.51% جوانی لەخۆ گرتووە
چاویی ئەم ئەکتەرە 99% خاڵەکانی وەرگرتووە، بەڵام لێو و برۆکانی کەمترین خاڵییان وەرگرتووە.
سکارلێت جۆهانسۆن 90.91% جوانی لەخۆ گرتووە
ئەم ئەکتەرە 37 ساڵە 99.9% خاڵەکانی بۆخۆی بردووە و جوانی چاوەکانی وایکردووە سەرنجی هەمووان رابکێشێت، چەناگەی 99.4% ی خاڵەکانی بردووە، روخسار و لێویی کەمترین خاڵی بەرکەوتووە.
کەتی ماس 91.05% خاڵەکانی بۆ خۆی بردووە
بۆشایی نێوان تەوێڵ و چاوەکانی ئەم مۆدێلە 48 ساڵە دوو خاڵی گەورەن کە وایکردووە زۆرترین ئیمتیاز بۆ خۆی بەرێت، بەشی برۆ و شێوازی روخساری کەمترین ئیمتیازییان بۆ دانراوە.
تەیلۆر سۆیفت 91.64% خاڵی بەدەستهێناوە
چەناگە و لووتی ئەم گۆرانیبێژە 32 ساڵەیە 97% ئیمتیازی بەدەستهێناوە، برۆکانی 83% خاڵی بۆ دانراوە و کەمترین ئیمتیازیش بە روخساری دراوە.
ئاریانا گراندە 91.81% خاڵی بۆ خۆی دەستەبەرکردووە
ئەم گۆرانیبێژەی پاپ تەمەنی 29 ساڵە و تەوێڵ و چەناگە و لێویی زۆرترین خاڵییان بەدەستهێناوە و بەپێچەوانەوە برۆکانی کەمترین ئیمتیازییان پێدراوە.
ئەمبێر هارد 91.85% خاڵی بەدەستهێناوە
ئەم ئەکتەرە 36 ساڵەیە 99.6%ی بۆ چەناگەی دەستەبەر کردووە، لووتیشی ئیمتیازی زۆری پێدراوە، 80.2% بۆ جۆری روخساری دانراوە کە کەمترین بووە.
بیۆنسە 92.44 خاڵی بەدەستهێناوە
ئەم ئەستێرە 40 ساڵەیە بۆ شێوازی رخساری 99.6% ئیمتیازی بەدەستهێناوە، برۆ و لووتی کەمترین خاڵی پێدراوە.
بەلا حەدید 94.35% خاڵی بۆ خۆی دەستەبەر کردووە
ئەم مۆدێلە 25 ساڵە زۆرترین خاڵی بۆ چناگەی وەرگرتووە، دواتر چاو و تەوێڵی و کەمترین خاڵیش بە برۆکانی دراوە.