تەندروستی
بۆچی نابێت قاوە لەناو کوپی پلاستیک بخورێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زۆرجار هۆشداری دەدرێت لە خواردنەوە یان خواردن لەناو قاپ یان کوپی پلاستیکی، لەبەر ئەوەی وەک پسپۆڕان دەڵێن زیانی بۆ جەستە زۆرە، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بە سەدان گەردی پلاستیکی زیانبەخش لەناو ماددە پلاستیکییەکاندان و باشترە بۆ خواردنەوە یان خواردن بەکار نەیەت.
بە پێی راپۆرتی تەندروستی و توێژینەوەکان، لەدوای ئەوەی بەسەدان کوپی قاوە پێشکەشکراون، دەرکەوتووە کە کوپەکان چەندین گەردی زیانبەخشییان تیایە و هەتا خواردنەوەکە لەناو کوپەکەدا بمێنێتەوە گەردی زیانبەخشی زیاتر دروست دەکات، بەتایبەت ئەگەر خواردنەوەکە گەرمتر بێت و زیاتر بجووڵێنرێت ئەوا زیانی زیاترە وەک لە سوودی.
توێژەران بۆیان دەرکەوت ئەو مایکرۆپلاستیکانەی دەکەونە ناو کوپی قاوەوە لە چەند خولەکێکدا نزیکەی هەزارو 500 گەردی زیانبەخش دروستدەکەن، هەر بۆیە باشتر وایە کوپی پلاستیکی بۆ خواردنەوە بەکار نەیەت و جێگرەوەی دیکەی بۆ دەبنرێت.
ژ.م
ژ.م