تەندروستی

چەند رێگەیەک بۆ خۆپاراستن لە جەڵتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند رێگەیەک بۆ خۆپاراستن لە جەڵتە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

جەڵتەی دڵ و مێشک بە دوو هۆکاری سەرەکی دادەنرێن بۆ مردنی کەسەکان گرنگە مرۆڤ ئاگاداری خۆی بێت بۆ ئەوەی خۆی لەم دوو جۆرە جەڵتەیە بپارێزێت.

دکتۆر دیپاک ئێڵ بات، بەڕێوەبەری بەشی دڵ و خوێنبەرەکان لە زانکۆی هارڤارد ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ خۆپاراستن لەم دوو جۆرە جەڵتەیە باشترین پشکنینەکان کە ئەنجام بدرێن پشکنینەکانی، پەستانی خوێن و رێژەی شەکری خوێن و چەوری خوێن و کۆلیسترۆڵە، هەروەها پاراستنی کێشی جەستەش گرنگە نابێت رێگە بدرێت کێشی جەستە زۆر زیاد بکات.

بەپێی وتەی پزیشکەکە بێت، پێویستە هەموو کەسێک چەند مانگ جارێک ئەم پشکنینانە ئەنجام بدات بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی خۆی و دووربوون لە جەڵتە.

هەروەها ئەو پزیشکە باسی لە خۆپاراستن کردووە لە هەوکردنی درێژخایەن کە زانست سەلماندوویەتی هەوکردنی درێژخایەن و پلە نزم دەتوانێت بگۆڕێت بۆ بکوژێکی بێدەنگ کە بەشدارە لە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شێرپەنجە و شەکرەی جۆری دووەم و حاڵەتەکانی دیکە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب