تەندروستی
بەم رێگایانە چارەسەری هەڵامەت و قوڕگ ئێشە بکە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما پەتا و درمەکان زۆر دەبن و خەڵک بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی پەنا بۆ دەرمانی گیایی دەبات بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە زەنجەفیل یەکێکە لە باشترین دەرمانە گیاییەکان بۆ هەڵامەت،هەر بۆیە دەکرێت وەرزی سەرما لەگەڵ ئەمجۆرە لە گیا دەرمانی بەڕێبکەی.
دەکرێت زەنجەفیل لەگەڵ خواردنەکانی دیکە تێکەڵ بکرێت و بخورێت، بەمشێوەیە:
- زەنجەفیل و هەنگوین پێکەوە دەتوانێت بۆ ئازاری قورگ، چارەسەر بێت، ئەگەر هەستتکرد تووشی هەڵامەت دەبیت چایەک لە زەنجەفیل چارەسەرێکی خێرایە.
- دەکرێت زەنجەفیلەکە لەگەڵ ئاوی لیمۆ، هەنگوین ئامادەبکرێت و بخورێتەوە.
- دەتوانرێت پیاڵەیەک ئاو لەگەڵ سێ کەوچک زەنجەفیل تێکەڵ بکرێت دواتر ئاوی لیمۆکەی تێبکرێت و لەگەڵ هەنگوین بخورێتەوە.
س.ر