راپۆرت

رۆزا، کچە قەناس بەدەستەکەی سۆڤییەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆزا، کچە قەناس بەدەستەکەی سۆڤییەت
مەودا میدیا-
 

کچە قەناس بەدەستە شۆخ و شەنگ و گەنجەکە، لەساڵی 1945 تەمەنی 19ساڵ دەبێت دەچێتە ناو سوپای سۆڤییەتەوە.

لەکاتی جەنگی جیهانی دووهەم زیاتر لە 59 کەس بەقەناسەکەی دەستی کوژران،  رۆزا شانینا لەدوای ئەوەی براکەی لەجەنگدا کوژرا داواکاری بۆ وەرگرتنی لەسوپادا پێشکەشکرد و وەرگیرا، رۆزا لەبەر ئەوەی وردبین و بەتوانا و دەستڕاست بوو لەکاتی تەقەکردن، ناردیانە ئەکادیمیای ژنانی قەناس بەدەست، توانی سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست بێنێت و ناوبانگی خۆی بگەیەنێتە هەموو سوڤییەت.

رۆزا شانینا، یەکەمین قەناس بەدەستی سۆڤییەت بوو کە نیشانەی رێزلێنانی بۆکرا، رۆزا دەیتوانی بە دوو فیشەک بەخێرای یەک لەدوای یەک دوو کەس بپێکێت.



لەساڵی 1944 رۆژنامەیەکی کەنەدایی، رۆزای وەک "تیرۆری نەبینراویی بلۆکی خۆرئاوا" ناوبرد.  

لە 22 ژوئنی ساڵی 1944 بۆ پاراستنی گیانیان لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت بڕیاردرا   ژنانی قەناس بەدەست لەمەیدانی جەنگ بکشێنەوە، بەڵام رۆزا ملکەچی بڕیارەکە نەبوو و رۆشتە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ، بەهۆی سەرپێچی کردنی لە فەرمانی سەربازی رۆزا بۆ ماوەیەک سڕکرا. 

لەدوای ماوەیەک و داواکاری زۆر دواجار رەزامەندی لەسەر بەشداریکردنی رۆزا لەجەنگ درایەوە. 

لەبەرامبەر هێرشەکانی بلۆکی رۆژهەڵات، ئەڵمانییەکان ویستییان ناوچەکانی خۆیان بپارێزن، لەو کاتەدا رۆزا لەیاداشتێکدا دەنووسێت پێچەوانەی خواستی خۆی دوژمن ناچاریکردووە لەشوێنی خۆی بمێنێتەوە، رۆژی دواتر وتوویەتی لەوانەیە بکوژرێت چونکە لە گرووپەکەی ئەوان کە 78 کەسبوون تەنها 72 نەفەرییان ماوەتەوە.

لە 27 ی ژانویە 1954 لەکاتی پارێزگاری کردن لە ئەفسەرێک، رۆزا بریندار دەبێت، بەهۆی سەختی برینەکەی لەسەر سنگی، ناتوانی بەرگە بگرێت و گیانلەدەست دەدات. 

رۆزا شانینا، هەموو بیرەوەرییەکانی خۆی لەناو سێ دەفتەردا نووسیبوو، لەدوای جەنگی جیهانی نووسینەکانی رۆزا تازەکرایەوە و دواتریش لەرۆژنامەکان بڵاوکرایەوە.

وەک رێزلێنان لەخەباتی رۆزا، چەندین شەقام بەناوییەوە کرا، لەخوێندگاکەی هەموو ساڵێک یادی دەکرایەوە.

لەساڵی 1944 رۆزا لەیاداشتەکانی خۆیدا دەنووسێت "من ناتوانم قەبووڵی ئەوە بکەم کە هاوڕێکەم میشا لەژیاندا نەماوە، ئەو کوڕێکی باش بوو، بەڵام کوژرا، ئەو منی خۆشئەویست منیش ئەوەم دەزانی، لەئێستادا تەمەنم 20 ساڵە و هیچ کەسێک لەژیانمدا نیە.

لە شوێنێکی دیکەدا دەنووسێت ئەو لەئێستادا بیرلەهاوسەرگیری ناکاتەوە چونکە کاتی نیە، لەکۆتاییدا نووسیویەتی، ئێستا زۆر دڵتەنگە و ئاسوودە نیە و بەکەڵکی کەس نایەت.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد