تەندروستی
چۆن چارەسەری بۆنی ناخۆشی دەم و ددان بکەین؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆنی ناخۆشی دەم و ددان یەکێک لەو گرفتانەی مرۆڤ هەندێکجار گیرۆدەی دەبێت و پێویستی بە چارەسەرە، ئەو کاتەی هەندێک خواردن وەکوو پیاز و سیر دەخۆین و بۆنی دەمێنێتەوە، یان نەخۆشییەکانی دەم و ددان و وشکبوونی ناو دەم هۆکارن بۆ ئەو بۆنە ناخۆشە.
دەم و ددانمان بشۆێن، هەندێکجار شۆردنی دەم و ددان دەتوانێت بە شێوازی کاتی یارمەتیدەر بێت بۆ نەمانی بۆنەکە، بەڵام چارەسەری کۆتایی نییە،.
دەم و ددانمان بشۆێن، هەندێکجار شۆردنی دەم و ددان دەتوانێت بە شێوازی کاتی یارمەتیدەر بێت بۆ نەمانی بۆنەکە، بەڵام چارەسەری کۆتایی نییە،.
چای سەوز بخۆنەوە، خواردنەوەی چای سەوز بۆ دەرمانی نەمانی بۆنی ناخۆشی دەم و ددان کاریگەرە و بەهۆی ئەوەی دژە باکتریایە یارمەتیدەرە بۆنی ناخۆش نەهێڵێت.
بنێشت بجۆین، وشکبوونی ناو دەم هۆکارە بۆ دروستبوونی بۆنی ناخۆش و بنێشت جاویین دەتوانێت بۆنی ناخۆشی دەم و ددان نەهێڵێت، لەبەر ئەوەی لەگەڵ جاویینی بنێشت ئاویی ناو دەم دروستدەبێت و وشکی ناهێڵێت و وا دەکات بۆنەکەش نەمێنێت.
ناو دەم بە چەورییە سروشتییەکان بشۆن، شۆردنی ناودەم بە رۆنی سروشتی یەکێک لە رێگەچارەکانە کە زیاتر هیندییەکان بەکاریدێنن و بۆ تەندروستی دەم و ددان بەسوودە، رۆنی کونجی، گوڵەبەڕۆژە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم بەسوودە.
ژ.م