راپۆرت

باستۆی، خۆشترین زیندان لە جیهان

مەودا میدیا - سلێمانی |


باستۆی، خۆشترین زیندان لە جیهان
مەودا میدیا-

 

کاتێک باسی زیندان، سزا و تاوان دەکرێت، خەیاڵت بۆ لای ژووری تاکەکەسی، دەرگای ئاسنین، زیندانی هەتاهەتایی و ناخۆشترین باردۆخ دەڕوات، بەڵام جیاواز لەمانە لەوڵاتی نەرویج زیندانێک هەیە زیندانیان حەز ناکەن لێی بێنە دەرەوە و لەوێ هەڵنایەن و وەک ناوچەیەکی گەشتیاری لێی دەڕوانن، تەنانەت پێشنیاز بە خەڵکی وڵاتەکەشیان دەکەن پشووەکانی کۆتایی هەفتەیان لەو دوورگەیە بەسەر ببەن کە زیندانی باستۆیی لێیە.

زیندانی باستۆی، دەکەوێتە دوورگەیەکی نزیک لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویجەوە و نزیکەی کاتژمێرێک لەوێوە دوورە، بە هۆی دیمەنە جوان و کەشوهەوا خۆشەکەی بە رۆشتنت بۆ دوورگەکە وا دەزانیت لەشوێنێکی گەشتیاریت بە جۆرێک دانیشتوانی لەگەڵ ئەوەدا نین ناویی زیندان لەو شوێنە بنرێت.

بەرپرسانی وڵاتی نەرویج کاتێک بیرۆکەی زیندانێکی لەوجۆرەیان دانا مەبەستیان بوو راهێنانی دووبارە بە زیندانیان بکەن بۆ ئەوەی بەباشی بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگە و لە رووی دەروونیەوە ئامادەیان بکەن تاکوو جارێکی تر بیر لە دووبارەکردنەوەی تاوان نەکەنەوە و هەستی شەڕەنگێزیان لا دروست نەبێت.

دامەزرێنەرانی زیندانی باستۆی بڕوایان وایە مرۆڤ کە لەدایک دەبێت بە تاوانباری لەدایک نابێت، هەر بۆیە لە زیندانەکە شێوازی ئاسایی ژیان پەیڕەو دەکرێت، تاکوو لەدوای ئازادبوونیان، زیندانییەکان جارێکی تر نەچنەوە سەر ئەو تاوانانەی پێشتر ئەنجامیان داوە.

 زیندانی باستۆی بە ناو زیندانە، چونکە تایبەتمەندییەکەی بە جۆرێکە کۆمەڵێک خانوو و زەویی کشتوکاڵی و ئاژەڵی ماڵی تێدایە و شوێنێکی کراوەیە بە بێبوونی هیچ دیوارێک یا خود سنوورێکی تەلبەنکراو.

زیندانییەکان لێرە ئاسنگەری و دارتاشی دەکەن و لەبەرامبەر کارەکەشیان رۆژانە 10 دۆلار وەردەگرن. 

لەزیندانی باستۆی زیاتر لە 115 زیندانی بوونیان هەیە و هەر زیندانیەک ئەو جۆرە چالاکی و ژیانە هەڵدەبژێرێت کە خۆی حەزی لێیەتی.

زیندانییەکان وەرزشی جیاواز ئەنجامدەدەن و جۆری وەرزشەکان بە پێی وەرزەکانی ساڵ دەگۆڕێت. 

بەرپرسانی زیندانەکە کار لەسەر لایەنی دەروونی زیندانییەکان دەکەن و هەوڵی دروستبوونی متمانە لە نێوانیان دەدرێ بۆ ئەوەی متمانە بە خۆبوونیان زیاد بێت، بە جۆرێک کە واهەست دەکەی کار لەسەر دووبارە بونیادنانەوەی بەندکراوان دەکرێت.

ئەگەرچی رێژەی زیندانی لە وڵاتی نەرویج کەمترینە لەسەر ئاستی جیهان و هەرکاتێک زیندانییەکان بەرلە کۆتایهاتنی سزاکەیان کێشەیان نەبێت ئەوا زووتر ئازاد دەکرێن.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد