راپۆرت
دەنگی شۆڕش لە ئێران، ناڕەزایەتییەکانی چین و بێبەختی لەگەڵ روسیا، ئەمریکا پێویستە چی بکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێران، دەنگی شۆڕش و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، نزیک دەبێتەوە لە سێ مانگ و هاوکاتە لەگەڵ نائارامی و ناڕەزایەتی لەناوخۆی وڵاتی چین و نائارامییەکانی روسیا.
هاوکات لەگەڵ ئەم دۆخەدا، ئەمریکا لە باردۆخێکی ناهەمواردایە، لە لایەک گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە هەڵدەسەنگێنێت، لەلایەکی دیکەوە نایەوێت هەنگاوێک بنێت کە لەسەری بکەوێت.
ئەم دۆخەی ئێستا کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی دیکەش دروستکردووە، بەجۆرێک هەردوو وڵاتی چین و سعودیا داوا لە ئێران دەکەن چیدی دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دراوسێی خۆی نەکات.
لای خۆشییانەوە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا هۆشداری لەهەنگاونانی هێمنانە بۆ ئەندام و کادیرانی خۆیان دەکەن لە وڵاتان و دەڵێین، پێویستە ئاگاداری هەموو جموجۆڵ و قسەکانیان بن سەبارەت بە وڵاتانی ئێران و چین و روسیا.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لەوڵاتانی ئێران، چین و روسیا، چەند مانگێکە لەئێران و چین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هەیە و هەردوو وڵاتیش خۆیان بە نەیاری ئەمریکا دەزانن.
لە گەرمەی قەیرانی ئابوری و سەربازی لە روسیاش، بەشێکی پیاوانی ئەو وڵاتە کە لە تەمەنێکدان بۆ شەڕ، لە وڵاتەکەیان رۆشتوون بۆ ئەوەی بەشداری شەڕ نەکەن.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا هەموو ئەو رووداوانە رێکەوتە تاوەکو سیاسەتی ئەمریکا جووڵەیەک بە خۆی بدات؟ وەڵامی ئەو پرسیارە بۆ بەرپرسانی ئەمریکاش قورسە، بەرپرسانی ئێران لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانی ئەو وڵاتە، ئەمریکا و ئیسرائیلییان بە هۆکاری نائارامییەکان دەزانی، دواتر سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە، حزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی تاوانبار کرد.
دەربارەی روسیاش، پوتین سەرۆک کۆماری روسیا، وڵاتانی خۆرئاوا بە هۆکاری نائارامیی وڵاتەکەی دەزانێت و شەڕی ئۆکرانیاش دەخاتە ئەستۆی ئەوروپا و ئەمریکا.
لە روسیا ناڕەزایەتییەکان کەمن، بەڵام پێشبینی دەکرێت ناڕەزایەتی دژی پوتین نەهێنی بێت و ئۆپۆزسیۆنی نەهێنی کار لەسەر ئەو بابەتە بکەن.
لە گەڵ ئەو رووداوانەی لەو سێ وڵاتەدا روودەدات، ئەمریکا زیاتر پەیوەندی لەگەڵ حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان هەیە و هاوکارییان دەکات تاوەکو ئەوان گۆڕانکاری لە وڵاتەکانی خۆیان بکەن.
هەرچەند ئەمریکا لەگەڵ عیراق ئەو ئەزمونەی هەیە، بەڵام زۆر درەنگ زانی کە ئۆپۆزسیۆنی عیراقی لەناوخۆی ئەو وڵاتە خۆشەویست نییە و لایەنگرییان کەمە.
ئەمریکا دەڵێت، لەبارەی ئێرانەوە موجاهیدنی خەلق هەن، بەڵام سیخۆڕەکانی ئەمریکا لە ناوخۆی ئێران بەردەوام هۆشداری دەدەنە بەرپرسانی ئەمریکا دوور بن لێیان، بەجۆرێک پشتگیری ناڕەزایەتی و حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان وەک شمشێرێکی دووسەرە وایە بۆ حکومەتی ئەمریکا.
کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ بەرنامەیەکی بۆ گۆڕانکاریی نیە، سەرۆکی ئەو وڵاتە پێویستی بە گۆڕانی مەزهەبی هەیە بۆ ئەوەی داپڵۆسین و توندوتیژی پێویستی بۆ دووبارە بەدەستگرتنەوەی دەسەڵاتە.
هەروەها پوتین پێویستی بەوەیە خۆی بەکەسێکی بەهێز نیشان بدات و پێیوایە هەرجۆرە برتیل و کارێکی باش ئەو بە لاواز دەدرەخات.
تەنانەت جین پینگ لە چین دەتوانێت تا ئەو جێگایەی کە داواکاریی ناڕازییەکان زیاتر نەبووە هەنگاو بنێت، گرنگترین کاری ئەوەیە ئابووری چین لە داڕمان بپارێزێت. لەبەر ئەوەی رێگرییە قورسەکان لەدوای کەرەنتینەوە پێویستی بە تۆزێک توانەوە هەیە بۆ جێگیرکردنی ئابوورییەکەی لەلایەن حکومەتەوە.
لەکاتێکدا حکومەتی ئەمریکا هەڵە و هەڵسووکەوتەکانی ئەو وڵاتانە دەبینێت و ئاشکرای دەکات، پێویستە بەدواداچوون بکات و گرنگی بە ناڕەزایەتییەکان و رێکخستنی بدات.
پشتگیری ئەمریکا پێویستە بەجۆرێک بێت کە هەوڵەکانی ناڕەزایەتییەکان لە ناوخۆی ئەو وڵاتانە لاواز نکات و پشتگیری لە داواکانی خەڵکی ناڕازی ئەو وڵاتانە بکات بەجۆرێک خۆدی ئەمریکاش لەدوای پشتگیرییەکانی رووبەڕووی کێشەی گەورەتر لەگەڵ ئێران، چین و روسیا نەبێتەوە.
ژ.م