راپۆرت

نازناویی باوکی ئێرانی نوێی لێنرا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نازناویی باوکی ئێرانی نوێی لێنرا؟
مەودا میدیا-


ئەو ساڵانەی ژنانی ئێران توانیان توانا و مافەکانی خۆیانی تێدا بەدیبکەن کەی بوو؟ 

ژنان لە ژیان و دەسەڵاتی شای ئێران، "رەزا شای پەهلەویی" چ رۆڵ و کاریگەرییەکیان بوو؟

لەدوای هاتنە سەر کاری رەزا شای پەهلەویی، وەرچەرخانی گەورە لە ژیانی ژنانی ئێران ڕوویدا، چیدی ژنان تەنها لەناو ماڵ سەرقاڵی کاروباری ناوخۆی ماڵەکانیان نەبوون.

بۆ یەکمجار لە مێژووی ئێران ژنان توانیان لە ناوەندە گرنگەکانی دەسەڵاتی شای ئێران رۆڵ ببینن، ئەویش بە هەمواری یاساکانی ئەو سەردەمە و لابردنی حیجابی ئیجباری سەر ژنان و پێدانی مافەکانیان بوو لەلایەن شای ئێرانەوە.

لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی، رەزا شای ئێران گۆڕانکاری ریشەیی لەو وڵاتە ئەنجامدرا و سوپای تازە، هێڵی شەمەندەفەر، بونیادنانی زانکۆی تاران، دەستکاریکردنی دەستوور، دوورخستنەوەی پیاوانی ئایینی لە دەستێوەردانیان لە کارووباری دەوڵەت وگۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بە شێوازی ئەوروپی و هێنانە پێشەوەی ژنان بۆ ناوەندەکانی خوێندن و کارکردن و سەربەخۆیی ئابووری بۆیان و زۆر گۆڕانکاری دیکە.

لەسەردەمی ئەودا بوو کە بۆ یەکەمجار هاوسەر و کچەکانی بەبێ لەچک و بەجلی مۆدەوە بەشداریان لە بۆنە و یادەکان کرد. 

کۆمەڵێک بەربەستی بەردەم ژنانی بە یاسا لابرد، بەتایبەت لەبواری هاوسەرگیریدا.

بۆ یەکەمجار بوو ژنان ببنە خاوەنی کۆمەڵێک مافی خۆیان.

یەکەمجار بوو ژنان بتوانن لە ئێران لەهەڵبژاردنەکان بەشداری بکەن، هەر لەو سەردەمەدا بوو زیاتر لە هەزار و 500 ژن لە ناوەندی بەڕێوەبردن و 22 ژن لە پەرلەمان و5 ژن وەک سەرۆک شارەوانی و لە %33 ی ژنانیش لەبواری پەروەردە بەشداربن.

ئەگەرچی شای ئێران خۆی خاوەنی چوار ژنی فەرمی و ژنێکی سیخەیی بوو، بەڵام هەریەکە لەو ژنانەی رۆڵی سەرەکیان بووە لە ژیانیدا و کاریگەریان لە سەر ئەدای کار و سیاسەتی شای ئێران بووە، بەتایبەت ژنی دووهەمی بە ناویی "تاج الملوک" کە لە قەزاقەکانی ئازەربایجان بووە و کچی فەرماندەیەکی گەورەی قەزاقەکان بووە.

تاج الملوک هەم کاریگەر و هەمیش دایکی محەمەد رەزا شاە بوو، بەو پیێەی شای ئێران رێگر نەبوو لە دەستێوەردانی تاج الملوک لە کاروباری ناوخۆ و سیاسی ئەو کاتە، هەر بۆیە زۆربەی کەسایەتیەکانی لەدەوری خۆی کۆ کردبووەوە و هۆکار بوو بۆ سەرکەوتنی زیاتری شای ئێران.

ژنی سێهەمی شای ئێران لە قاجارەکان بوو و ناویی توران بوو، تەمەنی 17 ساڵانبوو هاوسەرگیری لەگەڵ شای ئێران کرد، لەو کاتەدا 47 ساڵ تەمەنی بوو. بە هۆی ئەوەی توران ژنێکی سەرنجڕاکێش، جوان و خوێندەواری سەردەمی خۆی بوو، تاج الملوک حەسادەتی پێکردووە و رقی لێیبووە، هەر بۆیە شای ئێران ناچار دەبێت دواجار لە توران جیا بێتەوە.

لەدوای جیابوونەوە لە توران شەش مانگی بەسەردا نەچوو لەگەڵ کچێکی دیکەی قاجارییەکان هاوسەرگیری دەکات بە ناویی عیسمەت.

عسمەت الملوک ئاخرین و خۆشەویسترین هاوسەری شا بوو، چونکە ژنێکی سادە و گوێڕایەڵ بوو.

رەزا خان هیچ کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکانی نەدەژیا و تەنها جار جارێک سەردانی ئەکردن.

لەدوای ئەوەی دکتۆر موسەدق هاتە سەرکار،  تاج الملووکی دووردەخرێتەوە بۆ دەرەوەی وڵات، بەڵام ئەو دوورخستنەوە زۆری نەخایاند، لەدوای کودەتا بە سەر دکتۆر مسدق، تاج الملوک هاتەوە ئێران و ژیانێکی خۆشی دەستپێکرد و سەرقاڵی بازرگانی بوو.

تاج الملوک لەسەردەمی حوکمڕانی شای ئێران نزیکەی 35 ساڵ شەخسی یەکەم بوو، بەڵام لەدوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشت و لە کۆشکەکەی خۆی لە ئەمریکا نیشتەجێ بوو.

لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی جیهانی دووهەم لەساڵی 1320 بەریتانیەکان رەزا شایان ناچار کرد دەستبەرداری دەسەڵات بێت و ئێران بەجێبهێڵێت و دەسەڵات رادەستی محەمەد رەزا پەهلەویی بکات.

دواجار رەزا شای پەهلەویی لە تەمەنی 66 ساڵی لە ئەفریقای باکوور کۆچیدوایی کرد.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد