کوردستانی

بڕیاری زیادكردنی سزای بەسەر چوونی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ماوەیەک راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری زیادكردنی سزای بەسەر چوونی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ماوەیەک راگیرا
مەوداپرێس-

بڕیاری زیادكردنی سزای بەسەر چوونی مۆڵەتی شۆفێری بۆماوەی یەك ساڵ راگیرا.

بەڕێوەبەرایتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەکاتەوە كەوا بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای بەسەر چوونی مۆلەتی شۆفێری كە لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی دەرچووبوو، بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كارپێكردن پێی راگیراوە تاوەكو رۆژی 5-12-2020.

هەر لەراگەیەنراوەكەدا، داوا لەهاوڵاتیان دەكات كەوا لەم ماوەی ساڵەدا سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن بۆتازەكردنەوەی مۆڵەتەكانیان و لۆد دروست نەكەن لەسەر لیژنەكانی پشكنینی چاو و بەشی مۆڵەت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب