راپۆرت

کەمپی سوور بە تامی سیانوور

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەمپی سوور بە تامی سیانوور
 مەودا میدیا-

 
"ئاشۆیتس هەفتا ساڵ لە دوای ئازادی"

 
ئاشۆیتس، شوێنێک مرۆڤەکان بەبۆنەی بیروباوەڕ و بنەماڵەکانیانەوە لەناو دەچوون، کەمپێک دەکەوێتە وڵاتی "لەهێستان"، لەسەردەمی هیتلەر دروستکراوە، کەمپی کاری زۆرەملی و کوشتن و مردن بووە. 

زیاتر لە یەک ملیۆن و 100 هەزار کەس لەم شوێنە لە ناوبران، زۆرینەیان یەهوودی بوون.

لەسەر دەرگای کەمپەکە بە گەورەیی نووسراوە "کار ئێوە ئازاد دەکات" بەندکراوەکان لەم کەمپەدا وایاندەزانی بەڕاستی کارکردن ئەوان ئازاد دەکات.

ئەوان لەلایەن ئەفسەران و پاسەوانانی ناو کەمپەکەوە سووکایەتیان پێدەکرا، کەلووپەلەکانیان لێ وەردەگیرا و لەلایەن پزیشکێکی نازییەکانەوە پشکنینیان بۆ دەکرا و ئەوەی توانای کارکردنی نەبوایە وەک منداڵ و نەخۆش و پیروپەکەوتە راستەوخۆ دەبران بۆ ئەو ژوورانەی کە بۆیان ئامادە کرابوون، پێیان دەوترا جلەکانتان دابکەنن و بڕۆن بۆ گەرماو، بەڵام لە دوای ئەوەی دەبرانە ژوورەوە دەرگاکانیان لەسەر دادەخراو بە گاز هەموویان لە ناو دەبران و دەکوژران.

لەو ژوورانەدا رۆژانە زیاتر لە 6 هەزار کەس لەلایەن نازییەکانەوە لە ناو دەبران، ئەوانەشی توانای کارکردنیان ببوایە شتەکانیان پێدەدرایەوە و لەشێوەی ژمارە تاتۆیان بۆ ئەنجامدەدرا و رەوانەی کاری زۆرەملی دەکران.

جگە لەوەی زۆربەی کەسەکان بە گاز لەناو دەبران، منداڵانی دووانە و ژنانی دووگیان لەلایەن پزیشکەکانەوە تاقیکردنەوەی پزیشکییان لەسەر ئەنجامدەدرا. لەناو کەمپەکەدا ژوورێک بەناویی بلۆکی 11 بووە کە بە ژووری مردن ناسراوە، ئەو بەندکراوانەی دەبرانە ناو ژوورەکە لەدوای ئەشکەنجە و لێدانیان ئیتر نەدەهاتنە دەرەوە و لەوێ دەمردن، ئەوانەشیان کە هەوڵی هەڵهاتنیان دەدا دەبرانە ژووری تاکەکەسی و نان و ئاویان پێنەدەدرا هەتا لەبرسا دەمردن. لە نێوان بلۆکی 10 و 11 حەوشەیەکی بچووک بوو کە بەندکراوەکانیان دەبردە ئەو شوێنە و پێیان دەوتن خۆتان رووتبکەنەوە و دواتر تەقەیان لێدەکرا و دەکوژران.

 لە نێوان ساڵەکانی 1944 بۆ 1945 نازییەکان هەوڵیاندا ئەو بەندکراوانەی لە ناو کەمپەکەدا ماون لەوێ ببەنە دەرەوە و ئەوەی  داتا و بەڵگە لە ناو کەمپەکەدا هەیە لە ناو ببەن، ئەوان ژوورەکانی گاز و ئەو تەنوورانەی کە مرۆڤیان تیا دەسووتاند تەقاندەوە.

لەدوای ئازادبوونی لەهێستان لەساڵی 1947 کەمپی ئاشۆیتس کرا بە مۆزەخانە و بەشێکی ئەو کەسانەی لەوێ بەندکرا بوون هەرلەوێ مانەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لەو شوێنە بکەن بۆ ئەوەی جیهان بزانن لە لایەن نازییەکانەوە چی بەسەر یەهوودییەکان هاتووە.  

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد