تەندروستی
بۆچی پێویستە لیمۆ یان شەربەتەکەی بخۆینەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیممۆ یەکێک لەو میوە یان سەوزانەیە کە زۆرجار لەسەر سفرەدا دادەنرێت و لەگەڵ خواردندا دەخورێت، بەڵام بۆچی خواردنی لیمۆ یان شەربەتەکەی بەسوودە؟
بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم، خواردنەوەی شەربەتی لیمۆی سروشتی دەبێتە رێگر لە دروستبونی بەردی گورچیلە، سەرباری ئەوەی وزە دەبەخشێت بە جەستە و زۆرجار رێگرە لەهەوکردن بەتایبەت هەوکردنی گەدە.
لیمۆ یان شەربەتەکەی ڤیتامین C تێدایە، سوڕی خوێن چالاک دەکات، خانەکانی لەش دەپارێزێت و بەرگری لەش لەبەرامبەر سەرما و نەخۆشییەکان بەهێز دەکات.
هەندێکجار خانمان بەتایبەت بۆ جوانکاری پێست بەکاردێنن و پێست نەرم و شێدار دەکات و پەڵە و زیپکە بە روخسارەوە ناهێڵێت.
ژ.م