خولەکانی جیهان

بەڵێنێکی سەرسوڕهێنەر میسی رادەکێشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڵێنێکی سەرسوڕهێنەر میسی رادەکێشێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

رووداوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو خێراتر دەبن، سەبارەت بە خواستی حەیلەلی سعودی بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی، باربیس سەین جێرمانی فەڕەنسی لە ماوەی مێرکاتۆی زستانی ئێستادا.

سەرچاوەیەک لە ناو ئەل هیلال سعودیە بە رۆژنامەی کوورەی ووتوە: ئیدارەی یانەکە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی میسی کرد، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی وت: حیلەلال بەڵێنێکی لەوەزارەتی وەرزشی سعودیە وەرگرتووە بۆ هەڵگرتنی ئەو هەڵپەساردنەی کە بەسەر یانەکەدا سەپێنراوە، ئەگەر میسی رازی بێت بەو ئۆفەرەی پێی دراوە.

ئەگەر هیلال ئەم زستانە نەیتوانی مامەڵەکە واژۆ بکات، ئەوا کۆڵ نادەن و دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو واژۆی بکەن.

حەیلەلی بێبەش بوو لەتۆمارکردنی گرێبەستەکان لەماوەی گواستنەوەی هاوینی 2022 و زستانی 2023 بەهۆی قەیرانی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزان محەمەد کەنۆ، دوای ئیمزاکردنی لەگەڵ ئەلنەسر لەهەمان کاتدا.

هەمان سەرچاوە لەلێدوانێکی تایبەتدا رۆژی سێشەممەی رابردوو روونیکردەوە کەبەڕێوەبەرایەتیی ئەلحیلال چووە ناو گفتوگۆ لەگەڵ هەندێک لە نزیکەکانی میسی لەکاتێکدا یانە سعودیە گرێبەستێکی گەورەی بۆ ئەستێرەی ئەرجەنتین ئامادەدەکات کە لەکاتی هەڵگرتنی سزاکەدا دەستبەجێ واژۆ بکرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە