تەندروستی
خواردنی گوڵەبەڕۆژە چی لە جەستەی مرۆڤ دەکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چەرەسات بەشێکن لەو خواردنانەی کە مرۆڤ حەزی لێیەتی و بەردەوام لە کاتی میوانی و شەوچەرە دەیخوات، بەتایبەت گوڵەبەڕۆژە لە زۆربەی ماڵاندا هەیە و بۆ کاتبەسەربردن و چیژبینین لەکات دەخورێت، ئایا خواردنی گوڵەبەرۆژە جگە لە کات بەسەربردن سودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ؟
ئەو سوودانە چیین لە گۆڵەبەرۆژەدا هەن؟
- مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشییەكانی دڵ وشێرپەنجە.
- بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی كەمخوێنیان هەیە چونكە دەبێتە هۆی زیادبونی ڕێژەی خوێن .
- خواردنی گوڵەبەرۆژە سوودی بۆ قژ و ئێسکی مرۆڤ هەیە.
- گوڵەبەرۆژە پڕە لە ڤیتامین A وD و E، ئەمەش بۆ گەشەی جەستە و جوانكردنی پێست و ڕێگری كردن لە پیربونی پێشوەختی پێست و ددان و ئێسك زۆر بەسوود.
- بۆ ددانەکان بەسودە و رێگری لەکلۆربوونیان دەکات.
- بۆ ددانەکان بەسودە و رێگری لەکلۆربوونیان دەکات.
- بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن، چونكە ڕێگری دەكات لەتوشبوونیان بە شێرپەنجەی سی .
- ژنانی دووگیان بیخۆن زۆر باش و بەسوودە بۆ خۆیان و کۆرپەلەکەی، چونکە پڕە لە ترشی فۆلیک.
ژ.م