کوردستانی

زانیاری نوێ سەبارەت بە کۆنگرەی یەکێتی و ئەو گۆڕانکاریانەی تیایدا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ سەبارەت بە کۆنگرەی یەکێتی و ئەو گۆڕانکاریانەی تیایدا دەکرێت
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەکاتی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەی نزیک دەبێتەوە ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان پێیوایە هەلومەرجی داوای کۆنگرە ئەنجامەکەی هەرچی بێت باشترە لە ئێستا ئاماژەی بەوەشکرد بیرمان لەوە کردووەتەوە پەیکەری یەکێتی نزیکبکەینەوە لە پەیکەری حیزبە سۆسیال دیموکراتەکان. 

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەبارەت بە گۆڕانی پەیکەری رێکخستنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە پێمان وایە ئەو پەیکەرەی کە ئێستا یەکێتی هەیەتی کە لەساڵی 1992وە هەیە کارمان پێکردووە پەیکەرێکە بەسەر چووە لەگەڵ ئەم سەردەمەدا ناگونجێت ناتوانێت گەشە بەکاری جەماوەری و حیزبی یەکێتی بدات".

ئاماژەی بەوەشکرد "بیرمان لەوە کردووەتەوە پەیکەری یەکێتی نزیکبکەینەوە لە پەیکەری حیزبە سۆسیال دیموکراتەکان بەتایبەتی کە یەکێتی خۆشی حیزبێکی سۆسیال دیموکراتە".

سەبارەت بەشێوازی پەیکەری نوێی یەکێتی فەرید ئەسەسەرد وتی "پەیکەری نوێی یەکێتی بەشێوەیەک دەبێت کە بنەمای سەرەکی حیزب بریتی نابێت لە سەرکردایەتی بەڵکو بریتی دەبێت لە ئەنجومەنی گشتی واتە پەرلەمانی حیزب کە ئەو کاتە سەرۆک و سەرکردایەتی هەڵدەبژێرێت، هەروەها ئێمە پێمان وایە ئەم شێوازە گونجاو ترە لەگەڵ ئەم سەردەمە".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی سەبارەت بە نەمانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باسی لەوەکرد "مەکتەبی سیاسی پاشماوەی حیزبە کۆمۆنیستەکانە کە کارێکی وادەکات کەمینەیەک لەناو سەرکردایەتی بڕیار بەدەست بن کە ئەمەش لەگەڵ حیزبێکی سۆسیال دیموکرات ناگونجێت، لەبەر ئەوە ئێمە تێڕوانینمان هەیە کە واز لە دامەزراوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بهێنین و شتێکی گونجاو تر دابنێین کە بتوانێت لەگەڵ ئەم سەردەمەدا بگونجێت".

لە وەڵامی پرسیاری مەودا میدیادا کە پرسی تاچەند بەستنی کۆنگرە چارەسەر دەبێت بۆ کێشەکان فەرید ئەسەسەرد لە وەڵامدا وتی "ئێمە پێمان وایە هەلومەرجی داوای کۆنگرە ئەنجامەکەی هەرچی بێت باشترە لە ئێستا ئەگەر چارەسەری کێشەکانیش نەکات ئەوە رێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی تاوەکو کۆنگرەی داهاتوو سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکات".

لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد "ئومێدمان هەیە کە بتوانین بەشی زۆری کێشەکان چارەسەر بکەین بەو سیستەمە نوێیەی کە هەڵمان بژاردووە، هەروەها بەدڵنیایشەوە پێمان وایە بە سەرکردایەتیەکی نوێ ئەرکەکان باشتر بەڕێوە دەچێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رۆژی 21ی کانونی یەکەمی 2019 کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەی ببەستێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب