خولەکانی جیهان

زیدان دەگەڕێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیدان دەگەڕێتەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

لیۆنێل چاربۆنیەر سەبارەت بەئایندەی هاوبەندی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسای خۆی زینەدین زیدان، راهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید قسەی کرد.

چاربۆنیەر لەو لێدوانانەی کە رادیۆ "مۆنت کارلۆ"ی فەرەنسی ئاماژەی پێکردووە گوتی: زیزو هەمیشە پێی وتم بۆ ئەوەی مەشق پێبکەم، پێویستە پەیوەندی تایبەتیت هەبێت، چونکە هیچ 50 یانەیەک ئامادە نییە بۆندت لەگەڵ بکەن.

زیدان هێشتا زۆر بە مارسیلیاوە لکاوە ئەتوانێت سەرکردایەتی تیمەکە بکات؟ گەڕانەوە بۆ مارسیلیا یەکێک لە ئەولەویەتیەکانی نییە و ئەچێت بۆ یۆڤانتۆس کە پێشتر بۆی یاری دەکرد یان ڕاهێنەرایەتی تیمێکی نەتەوەیی دەکات.

جێی سەرنجە لەم دواییەدا چەندین راپۆرت زیدانیان بەستەوە بە راهێنەرایەتی کردنی هەڵبژاردەی بەرازیلی و جێگرتنەوەی تیتی کە ئەو هەڵبژاردەیەی جێهێشت دوای ئەوەی لە چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2022 لەسەر دەستی کرواتیا ماڵئاواییکرد.

زیدان خەونی بە پێشەنگایەتیی کۆستەرەکان بینیبوو، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا گرێبەستی راهێنەری دیدیە دێسشامپی نوێ کردەوە تا مۆندیالی 2026، دوای گەیشتنی بە یاری کۆتایی جامی جیهانی 2022 لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیەی لە قەتەر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان