خولەکانی جیهان

ئەنچیلۆتی: رۆناڵدۆ بڕیاری دروستیدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنچیلۆتی: رۆناڵدۆ بڕیاری دروستیدا
مەودا میدیا- سەباح خضر 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند: ئێمە زۆر بە پەرۆشتین بۆ بردنەوە لە بەرشەلۆنە و بەدەستهێنانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی.

سەبارەت بە رۆشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی نەسری سعودی ئەو راهێنەرە ووتی: بەڵێ بە دڵنیاییەوە رۆناڵدۆ بڕیارێکی دروستیدا.

ئەنچیلۆتی لە میانەی کۆنگرە رۆژنامەوانییە سەرەتاییەکەدا بۆ کلاسیکۆ گوتی: هەموو خولەکان بۆ من زۆر گرنگە، بۆیە هەوڵدەدەین بەرشلۆنە ببەزێنین بۆ ئەوەی نازناوەکە بەدەست بهێنین تیمەکە زۆر بە پەرۆشە دەربارەی یاری کۆتایی، من یاریزانم هەیە کە هەمیشە راهاتوون بۆ بردنەوەی نازناوەکان بۆیە من باوەڕم بە تیمەکەم هەیە.

ئەنچیلۆتی دەڵێت: ئێمە هەمیشە بەرپرسیاریەتیمان هەیە کە کار بۆ هەموو ناونیشانەکان بکەین سەرنجمان لەسەر شتەکان هەیە، وە ئێمە گرنگی بە هیچ شتێکی تر نادەین. کوالێتی نازناوەکە زۆر نایابە.

یاریزانەکانمان هەمیشە برسین بۆ نازناوەکان و سوودیان لە هێزی دەروونی هەیە یاری کردن بۆ یانەی ریال مەدرید مانای ئەوەیە کە تۆ هەمیشە پێویستت بە بردنەوەی نازناوە.

لەبارەی هێرشبەر کەریم بنزیمە وتی: لە پێکان گەڕاوەتەوە و پاڵپشتی زیادی کردووە بۆ تیپەکە و متمانەی زۆری پێداوین و  دڵنیام لەم وەرزەدا یارمەتیمان دەدات.

دوێنێ لەدیدارەکەیدا لەگەڵ یانکەی پێشووی کە یانەی ریال مەدریدی بوو ئەستێرەی ئێستای ئەلناسر کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەردانی ئەو یانەیەی کرد و دواتریش ئەنچیلۆتی لێدوانی دا و ووتی: دوێنێ رۆناڵدۆم بینی و زۆر دڵخۆش و بەپەرۆش بوو کە ئەزموونەکەی لەگەڵ ئەلنەسر دەستپێبکات، سعودیە وڵاتێکی جوان و سەرسوڕهێنەرە و لێرە هیوای باشی بۆ دەخوازم و پێم وایە بڕیاری دروستی داوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن