خولەکانی جیهان

فالفیردی هۆکاری شکستی یانەکەی ئاشکراکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


فالفیردی هۆکاری شکستی یانەکەی ئاشکراکرد
مەودا میدیا- سەباح خضر 

لە ریازی پایتەخی ووڵاتی سعودیە و لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانی، هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مدرید رووبەڕووی یەکتربوونەوە.

بەرشەلۆنە لەو یارییەدا توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک بباتەوە.

بەو ئەنجامەش چاڤی راهێنەر توانی یەکەم نازناوی خۆی بۆ یانەی بەرشەلۆنە بەدەست بهێنێت.

لە دوای یارییەکەش ڤالڤیردی یاریزانی یانەی ریال مدرید لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بەم شێوەیە هۆکاری شکستەکەی خستەڕوو:

ڤالڤیردی: لە کاتێکدا پێویست بوو ئێمە تەنها بە 80 یان 90 لە سەدا یاریمان کرد و ئەوە بەس نەبوو.

بارشەلۆنە لە سەرەتای ئەم وەرزەدا بە بەدەستهێنانی نازناوە ناوخۆییەکان و پێشبڕکێکردن بۆ خولی ئەوروپا بەدوای قەرەبووکردنەوەی شکستی کیشوەری و دەرچوونیان لە چامپیۆنس لیگدا دەگەڕێن.

یانە کەتەلۆنیەکە لە ئێستادا بە 41 خاڵ لە سەرەوەی مێزی لالیگایە، بەجیاوازی سێ خاڵ لە دوای یانەی ریال مەدریدی رکابەرییەوە دێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن