تەندروستی

سودەکانی بەکارهێنانی رەشکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودەکانی  بەکارهێنانی رەشکە
مەودا میدیا-


رەشکە یەکێکە لەو بەهاراتانەی کە لەناو خواردنەکان بەکاریدێنین و زیاتر لەکاتی دروستکردنی نان و کولێرە سودیان لێدەبینین چونکە مانەوەی ئەو خواردنانە زیاتر دەکات و بەسەرچوونیان درەنگتر.


پسپۆڕانی خۆراک باسلەوە دەکەن رەشکە سودی زۆرە و ئەگەر لەڕۆژێکدا تەنها حەوت دەنک بخورێت ئەم سودانەی خوارەوەی دەبێت، هاوکات ئاماژە بۆ زیانەکانی زۆرخواردنی دەکرێت بەجۆرێک لەیەک ڕۆژدا ئەگەر یەک کەوچک چا رەشکە بخورێت، زیانی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.

- رەشکە سودی زۆرە بۆ بەرگری و جوانی وتەندورستی لەش ئەگەر ڕۆژانە ڕێژەیەکی کەم بخورێت ئەم سودانەی دەبێت.

- دژە بەکتریا و هەوکردنە و یارمەتیدەری بەرگری لەش دەدات بۆلەناوبردنی زۆرێک لەنەخۆشیەکان و قەڵاچۆکردنی ڤایرۆس.

 - کاردەکات بۆدابەزاندنی رێژەی کۆلیستروڵی خراپ لەشدا.

 - یارمەتیدەرە بۆ راگرتنی باڵانسی فشاری خوێن لە لەشی مرۆڤدا و دابەزاندنی رێژەکەی وپاراستنی و چالاککرنی دڵ و خوێنبەرەکان.

 - لەشی مرۆڤ دەپارێزێت لە تیشکە دەرەکیە زەرەرمەندەکانی دژ بە شانەکانی مێشک و یارمەتیدەرە بۆ وازهێنان لە بەکارهینانی مادەهۆشبەرەکان وڕزگار کردنی لەش لە مادە ژەهراویەکان.

 - بەهێزکردنی خانەکانی مێشک وچالاککردنی هۆش وبیر کردنەوە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان