ئابووری

لەكاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بە بەرزی مایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەكاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بە بەرزی مایەوە
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای دۆلار بەبەرزی مایەوە و 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 160 هەزار و 500 دینار.

بەپێی نرخەكانی كە لە بازاڕی دراوەكەی شاری سلێمانی بڵاوكراوەتەوە ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 160 هەزار و 500 دینار و نرخەكەی هاوشێوەی بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بە بەرزی مایەوە.

هاوكات ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی ناجێگیربوو چەند جارێك بەهای 100 دۆلار گەیشتەوە خوار 160 هەزار و لە چەند كاتێكیشدا بەهاكەی گەیشتە سەرو 161 هەزار دینار و بەوەش تا ئێستا بانكی ناوەندی و هەوڵەكانی حكومەتی عیراق نەیتوانیوە بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی پێشووتری خۆی كە 100 دۆلار خوار 150 هەزار دینار بوو.

ك م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان