تەندروستی

سود و زیانەکانی بەکارهێنانی خوێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سود و زیانەکانی بەکارهێنانی خوێ
مەودا میدیا- 


زۆرجار کە باسلە خوێ دەکرێت، دەوترێت خواردنی زیانی هەیە و بە ژهری سپی ناودەبرێت، بەڵام جگە لەزیان خۆی سوودی خۆی هەیە و کانزایەکی سەرکییە کە بۆ خۆشکردنی تام لەخواردن و خواردنەوە بەکار دێت. 

سودەکانی خوێ بۆ جەستە مرۆڤ؛

- یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی جەستە بە هۆی بوونی کلۆر و سۆدیۆم و یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی.

- هاوسەنگی لە نێوان شلەمەنییەکانی ناو جەستە رادەگرێت، تەندروستی دڵ و جگەر و گورچیلە دەپارێزێت و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.

- کاریگەری لەسەر کار و جووڵەکانی دەمار و مێشک هەیە.

- کاریگەری لەسەر پێست و نوێکردنەوەی خانە مردووەکانی هەیە وسوڕی خوێن لە روخساردا چالاك دەکات.

- هەروەها دەرکەوتنی چرچی و هێڵی وردی سەر پێست کەمدەکاتەوە، ئاوسانی ژێر چاوەکان کەمدەکاتەوە.

 
زیانەکانی زۆرخواردنی خوێ، بێگومان هەر شتێک زۆر بەکاری بێنین کاریگەری خراپی لەسەر جەستە هەیە و بەشی زیانمان پێدەگەیەنێت، زیانی زۆر خواردنی خوێ:

 - زۆرخواردنی خوێ پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە.

- مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکات. 

- هۆکارە بۆ زیادبونی کێش و قەڵەوی.

- هەڵئاوسانی گورچیلە بەهۆی زۆر خواردنی خوێ دروستکردنی و دروستبوونی بەردی گورچیلە و رمڵ و هەوکردن و خاوکردنەوەی کاری گورچیلەکان.

- زۆر خواردنی خوێ پوکانەوەی ئێسک بەدوای خۆیدا دێنێت. 



ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان