خولەکانی جیهان

کاراسکۆ وەڵامی بەرشەلۆنە دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاراسکۆ وەڵامی بەرشەلۆنە دەداتەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەستێرەی بەلجیکیو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی یانیک کاراسکۆ باسی لەوە کرد کە نزیکە لە رۆیشتن بۆ بەرشلۆنە لەماوەی پەنجەرەی گواستنەوەی زستانی ئێستادا.

هەواڵی گەرم هەبوو سەبارەت بە خواستی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ مەمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی و یانەی بەرشلۆنە.

کاراسکۆ لە لێدوانێکدا کە لە لایەن موندۆ دیپۆرتیڤۆوە هاتووە گوتی: لە ئێستادا من تەنیا تیشکم خستۆتە سەر ئەتلەتیکۆ مەدرید، چونکە دەبێت سەدا 100 پابەند بین بە بلانکۆکان، بۆ ئەوەی پێکەوە شەڕ بکەین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کاراسکو ووتوویەتی : نیوەی یەکەمی وەرزەکە باش نەبوو، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕکردن بۆ کۆپا دێل ڕی و لالیگا لە پێگەیەکی باش تەواو دەکەین.

کاراسکۆ لە هاوینی 2015 لە مۆناکۆ چووە ریزی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و پێش ئەوەی بچێتە خولی چینی و لە زستانی 2021دا بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیسپانی.

گرێبەستەکەی یانیک کاراسکۆ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید لە هاوینی 2024 بەسەر دەچێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە