خولەکانی جیهان

نهێنی دواکەوتنی نوێکردنەوەی گرێبەستی میسی چیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی دواکەوتنی نوێکردنەوەی گرێبەستی میسی چیە؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی بەریتانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نهێنی دواخستنی دانوستانەکانی پاریس سەینت جێرمان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئاشکرا کرد.

گرێبەستی ئێستای میسی لەگەڵ پاریس سەین جێرماین هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی وەرزێکی تر، ئەمەش بە گوێرەی رەزامەندی هەردوولا دەبێت.

مێسی پێشتر بەپێی راپۆرتەکان رەزامەندی زارەکی داوە بە پاریس بۆ نوێکردنەوەکە لە ماوەی کۆتا جامی جیهانیدا.

بەپێی رۆژنامەی "ئاوێنە"ی بەریتانی، پی ئێس جی بۆ ماوەیەکی کاتی دانوستانی نوێکردنەوەی لەگەڵ میسی راگرت، بەهۆی ئەوەی خاوەنەکان گفتوگۆی زیاتریان بۆ وەبەرهێنان لە پریمەرلیگدا کردووە.

ئەو پێشنیاری کرد کە خاوەنەکانی پاریس دەیانەوێت لە یانەی پریمەرلیگ جێگیر ببن بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی تێدا بکەن و گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ دانیال لیڤی سەرۆکی تۆتنهام کرا.

تا ئێستا خاوەنانی پی ئێس جی ئامادەنین لە مانچستەر یونایتد یان لیڤەرپول وەبەرهێنان بکەن، هەرچەندە لەلایەن خاوەنەکانەوە بۆ فرۆشتنن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان