راپۆرت
نه‌بوونی متمانه خۆشه‌ویستی له‌نێوان هاوسه‌راندا كاڵده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێباز حەسەن
لە هەندێک خێزاندا پەیوەندی نێوان زن و پیاو بەرەو کاڵبوونەوە دەڕوات و ژنێک باس لە پەیوەندی خۆی وپیاوەکەی دەکات و دەڵێت پیاوه‌کەم متمانه‌ی به من نییه و خۆی خه ریكی خیانه‌تكردنه مامۆستایه‌كی ئاینی باس لەوە دەکات كۆڵه‌كەی خۆشبه ختی نێوان ژن ومێرد متمانه و خۆشه‌ویستییە و پارێزەرێکیش رایدەگەیەنێت لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا زیاتر لە 40 هەزار جیابوونەوەی ژن و پیاو هەبووە کە رێژەی خیانەتی هاوسەری زۆری تێدایە و توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایەتی تیشکدەخاتە سەر ئەوەی ئه‌گه‌ر پیاو و ژن نه توانن هه‌ست و سۆز بۆ یه‌كتری ده‌ربڕن ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ی بێ متمانه‌ی و خیانه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.
هاوسه‌رگیری پرۆسه‌یه‌کی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه رعی و یاساییه و وابه‌سته‌بوونی گۆڕانكارییه له ژیانی كوڕ و كچدا تابتوانن ژیانێكی نوێ پێكه‌وه بۆ داهاتوویان فه راهه‌م بکەن، به‌ڵام لەئێستادا نه‌بوونی متمانه خۆشه‌ویستی له‌نێوان زۆربەی هاوسه‌راندا كاڵتركردووه‌ته‌وه و پارێزەرێکیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ده‌رنه‌بڕینی هه ست و سۆز و خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له‌نێوان هاوسه‌راندا ده‌گێڕێتەوه له‌م راپۆرته‌ی مەودا میدیادا ورده‌كاری زیاتر باسكراوه.
سۆزان كه‌مال، ته‌مه‌ن 31ساڵژن ی ماڵه‌وە خاوه‌نی دوومناڵه و به‌وته‌ی خۆی ماوه‌ی 4 ساڵه ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی كێشه‌ی هه‌یه و ده‌ڵێت "پیاوەکەم ته‌كسی پێیه و متمانه‌ی به من نییه و خۆشی له‌پشته‌وه خه‌ریكی خیانه‌ت كردنه و هیچ هه‌ستێكی وای بۆ من نییه بۆیه خۆشه‌ویستیه‌كه‌مان كۆتایی هاتووه و وابڕوات لێی جیاده‌بمه‌وه".
رۆڤیار ته‌ها، ته‌مه‌ن 19ساڵ بە مەودا میدیا راگەیاند "هه‌بوونی غیره به‌راده‌یه‌ك كە ببێته هۆی دڵپیسی ژه‌هرێكی كوشنده‌یه بۆ بوونی متمانه‌ی نێوان هاوسه‌ران به راده‌یه‌ك كه ده‌بێته هۆی نه‌مانی خۆشه‌ویستی بۆیه گرنگه ژن و مێرد خۆشه‌ویستی و متمانه‌یان بۆ یه‌كتر هه‌بێت و هەست وسۆز بگۆڕنەوه".
فرۆ مه‌ریوان، ته مه‌ن 19ساڵ بۆ مەودا میدیای روونکردەوە" له به‌رئه‌وه‌ی نه‌بوونی متمانه هه‌میشه وا له هاوسه‌ره‌كان دەکات بیر له شتی نه‌رێنیانه بكه‌نه‌وه و بیریان بۆ شتی خراپ بچێت بۆیه خۆشه‌ویستی و متمانه گرنگه هه‌بێت".
هێشو عەزیز، پارێزەره بۆ مەودا میدیا وتی "ئەگەر جیاوازی لەنێوان ساڵانی رابردووتر و ئێستادا بکەین دەبینین رێژەی و جیابوونەوە زۆر زیادیکردووە تەنها لە ساڵی 2019دا زیاتر له40 هەزار جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان هەبووە کە رێژەی خیانەتی هاوسەری زۆری تێدا بووە ئەمەش مەترسیەو لەڕووی یاسایشەوە خیانەت کردن سزای زیندانیکردنی هەیە و هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی هەست و سۆز و خۆشەویستی و متمانەیەکی باش دەگەڕێتەوە کە پێویسته ژن و پیاو لەیەکتردا بیبیننەوە".
محه‌مەد عه‌بدوڵا. مامۆستای ئاینییە سه‌باره ت به متمانەی نێوان ژن و مێرد بۆ مەودا میدیا ئاماژه بە ئه‌وه ده‌كات" ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگی زۆری داوه به مه‌سه‌له‌ی متمانه‌ی ژن و مێرد، چونكه كۆڵه‌كه‌ی خۆشبه‌ختی نێوان ژن ومێرد متمانه و خۆشه‌ویستی یه نه‌ك درۆكردن و خیانه‌ت كردن كه به‌داخه‌وه ڕۆژانه سەدان كێشه‌ی له‌و جۆره ده‌بینین له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا بۆیه له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه متمانه له‌نێوانیان ره‌نگبداته‌وە و خوای گه‌وره‌ش سزای بۆ ئه و جۆره‌كه سانه داناوه كه خیانه‌ت و درۆ ده‌كه‌ن و نەفرەتی لێکراوە".
شه ونم حه‌مه عه‌لی، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایەتیە بۆ مەودا میدیا دەڵێت" ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی موتمانه‌یان نییه به‌رانبه‌ر به‌یه‌كتر له رووی ده‌روونی و كۆمه‌ڵاتییەوه رووخاوون، چونكه پێویسته ژن و مێرد موتمانه‌یان به‌یكتر هه‌بێت و خۆشه‌ویستیان بۆیه‌كتر هه‌بێت ئه‌گه‌ر پیا و ژن نه توانن هه ست و سۆز بۆ یەکتری ده‌ربڕن ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ی بێ متمانه‌ی و خیانه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ماڵی خۆشه‌ویستیان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت وه‌ك ئاشكرایه ئێمه رۆژ نییه له‌و جۆره كێشانه نه‌بینین كه زۆریان بۆ خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان و نه‌بوونی سۆز و خۆشه‌ویستی له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه".