تەندروستی

چۆن چارەسەری قڵیشانی پێیەکانمان بکەین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن چارەسەری قڵیشانی پێیەکانمان بکەین؟
مەودا میدیا-

قڵیشان یاخود درزی پێیەکان کە زۆر کات لە پاژنەکاندا دەردەکەون بە یەکێک لە بێزارترین حاڵەتەکان دادەنرێت کە تووشی مرۆڤ دەبێت، هەروەها هەندێک کات تووشی ئازارێکی زۆری دەکات و ژنانیش زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن.

چارەسەری قڵیشاوی پێیەکان دەتوانرێت لە ماڵەوە بکرێت، بەڵام واباشترە ئەو کەسە سەردانی پزیشک بکات لەژێر رێنمایی پزیشکدا چارەسەر وەرگرێت.

شۆردنی پێیەکان بە ئاوی گەرم و سابوون پێستی قاچ نەرم دەکاتەوە و وادەکات بە ئاسانی پێستە زیادەکان لێبکرێتەوە، هەروەها بەکارهێنانی بەردە پێ پێستە زیادەکان لادەبات.

بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە بۆ پێیەکان رێگری دەکات لە قڵیشانی پێیەکان، هەروەها هەنگوین و گوێز هیندی دوو چارەسەری باشن بۆ نەهێشتنی درزی پێیەکان و رێگری لە هەوکردنیان دەکات و برینەکان زوو چاک دەکاتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد