تەندروستی

باشتر وایە شیری دایک بە منداڵ بدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


باشتر وایە شیری دایک بە منداڵ بدرێت
مەودا میدیا-

پسپۆران و شارەزایان زۆرجار پێشنیازی ئەوە دەدەن کە دایکان شیری خۆیان بەمنداڵەکانیان بدەن لەبەر ئەوەی ژەکی شیری دایک زۆر سودی هەیە چونکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و کانزاکان، هەروەها ژەکی شیر دەوڵەمەندە بە هەندێک مادەی سودبەخش کە ڕێگری لە هەوکردنەکان دەگرن.

سودێکی دیکەی شیرپیدانی سروشتی رێگری دەکات لە هەوکردنی سییەکان و رێرەوی هەناسەدان و ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە سکچوون و تووشبوون بە هەوکردنی گوێ و بۆری میزەڵدان لەگەڵ هەوکردنی سک و ڕیخۆڵەکان.

کاتێک منداڵ شیری دایک دەخوات دوو جۆر هۆرمۆن چالاک دەبن، ئەو هۆرمۆنانە سودبەخشن بۆ ئارامکردنەوەی منداڵ و دایکەکە، هەتا منداڵ شیری دایک بخوات رێژەی شیرەکەشی زیاتر دەبێت، هەروەها یارمەتی رەحمی دایکەکە دەدات کە بچێتەوە شوێنی خۆی دوای لەدایکبوونی منداڵەکە، پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن باشتر وایە منداڵەکە بە ویستی خۆی شیری دایکەکە بخوات و مەمکی دایکەکە بەرنەدات، هۆشداریش دەدەن لەوەی لانی کەم دەبێت شەش مانگی سەرەتای تەمەنی کۆرپەلە شیری دایکی بخوات.

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد