عیراقی
وەزارەتی ناوخۆی عیراق: 68 کەس بەهۆی تەقەی خۆشییەوە برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشکرایکرد شەوی رابردوو 65 کەسیان دەستگیرکردووە، ئاماژەی بەوەکرد 68 کەس بەهۆی تەقەی خۆشییەوە برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی 20ی کانونی دووەمی 2023 وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "شەوی رابردوو لە کاتی بردنەوەی هەڵبژاردەی عیراق لە یاری جامی کەنداوی 25 هەندێک کەس بە شێوەیەکی نایاسایی ئاهەنگی بردنەوەیان گێرا".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە "هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکانی عیراق 65 کەسیان بە تۆمەتی ئاهەنگ گێرانی نایاسایی و تەقەی خۆشییەوە دەستگیرکردووە و بە پێی دواین ئامارەکان 68 کەس بەهۆی تەقەی خۆشیەوە برینداربوون کە 24یان لە بەغدا و 39 کەسی دیکەشیان لە پارێزگاکانی دیکەی عیراق بوون".
شەوی ڕابردوو کۆتا یاری جامی کەنداوی 25 لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی عیراق و عومان بەڕێوەچوو، بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ بەرانبەر دوو گۆڵ هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتوو بوو.
س.ر