خولەکانی جیهان

رۆناڵدۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆناڵدۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەفسانەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری ئەلنەسری سعودی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی یەکەم دیداری لەگەڵ درێسی تیپە نوێیەکەی ئەنجامدا.

رۆناڵدۆ بەشداری یەکەم یاری خۆی کرد لەگەڵ یانەی نەسری سعودی،لە یاریگای خاتووۆل پارک، لە خولی سعودی.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە "ئینستاگرام" وێنەی ئەو لە یاریەکە بڵاو کردەوە و نووسیویەتی: "یەکەم یاری، یەکەم سەرکەوتن. کارێکی زۆر باش، هاوڕێیان ،سوپاس بۆ هەموو هەواداران بۆ ئەم پشتگیریە نایابە.

ئەلناسر لە 14 هەمین خولی پێشبڕکێی خولەکەدا بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە لایەن ئەندرسۆن تالیسکای بەرازیلییەوە  کە گۆڵەکەی تۆماری کرد سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئیتیفاقدا بەدەست بهێنێت.

بەم سێ خاڵە ئەلناسر خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 33 خاڵ لە لووتکەی خولەکەدا، لەکاتێکدا یانەی ئتیفاق لە 16 خاڵدا لە پلەی دەیەمدا دێت.

رۆناڵدۆ چووە ریزەکانی ئەلناسرەوە، لەگواستنەوەی بەخۆڕایی، دوای کۆتایی هاتنی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پێشووی مانچستەر یونایتد.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن