خولەکانی جیهان
میسی لەسەر یاریکردن لە خولی ئەمریکی و سعودی هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
لیۆنێل میسی ئەستێرەی فەرەنسی پاریس سەین جێرماین لە ئەگەری ئەزموونێکی نوێ لە پیشەی وەرزشی خۆی لە دەرەوەی سنوورەکانی کیشوەری ئەوروپا مێشکی دەجوڵێنێت.
رۆژنامەی "ئیکویپ"ی فەرەنسی لە بەرگەکەیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە نووسیویەتی: هەرچەندە یانەکانی سعودی و ئەمریکی هەن چاویان ئاراستەی میسی دەکەن، بەڵام میسی بیری یاریکردنی لە ئاستێکی گەورە لەناو ئەوروپادا چۆڵ نەکرد.
رۆژنامەکە ئەوەشی وت: هەرچۆنێک بێت میسی گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ پی ئێس جی واژۆ نەکردووە و رەچاوی هەموو ئەو بڕگانەی لەسەر مێزەکە دەکات.

گرێبەستی ئەستێرەی ئەرجەنتین لەگەڵ یانەی پاریسی لە کۆتایی وەرزی ئێستای 30ی حوزەیران بەسەر دەچێت و ئەگەری درێژبوونەوەی بۆ وەرزێکی تر هەیە تا هاوینی 2024 بە پێی رەزامەندی لیۆنێل میسی.
میسی 35 ساڵیش لەهاوینەکانی ساڵی 2021دا لەیانەی بەرشلۆنە بەگواستنەوەی بەخۆڕایی دوای کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی کەتەلۆنیا رووی لە یانەی پاریس کرد
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا مشتومڕێکی گەورە لەسەر جووڵەی داهاتووی لیۆنێل میسی دروست بووە چ بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس یان لوتاندنی بە ئۆفەرەکانی عەرەبستانی سعوودی و ئەمریکا یان ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە.