خولەکانی جیهان

مباپی، پاڵەوانی جەنگە ساردەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مباپی، پاڵەوانی جەنگە ساردەکان
مەودا میدیا- سەباح خضر 

کیلیان مباپی ئەستێرەی پاریس سان جێرماین و هەڵبژاردەی فەرەنسا لە چەند مانگی رابردوودا بە مشتومڕ و جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بووە پاڵەوانی جەنگی سارد.

بەتێپەڕبوونی کات ناوبانگی ئێمباپی زیادی کردووە و کاریگەری ئەو بەتایبەتی بووە لەوەتەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریسی تا هاوینی 2025 نوێکردۆتەوە.

میدیاکانی فەرەنسا باسیان لە زلهێزەکانی مێباپی کرد لە بەرامبەر قایلکردن و بە پەرۆشکردنی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پی ئێس جی کە سەرۆک کۆمار، ئیمانوێل ماکرۆن دەستی تێوەگلاند بۆ رێگریکردن لە هێرشبەری تەمەن 24 ساڵ لە ڕۆیشتن بۆ ریاڵ مەدرید.

لەو ساتەوە ژیاننامەی کیلیان ئێم باپ بە چەندین قەیرانی جەنگی ساردەوە بەستراوەتەوە کە لەم راپۆرتەدا پێداچونەوەی بۆ دەکات.

سەرەتای قەیرانەکانیش دزەپێکردنی رۆژنامەکانی فەرەنسا بوو سەبارەت بەداخوازییەکەی مێباپی بۆ ئەوەی ئیدارەی یانەکە لەنیمار جیابکاتەوەو لەپێکهاتەی پڕۆژەی وەرزشی نوێدا پێشکەشی بکات بۆ فرۆشتن.

ئەستێرەی بەڕازیلی بەهۆی دەنگۆیەکانەوە گواسترایەوە و پەیوەندی نێوان ئەو و مباپی زۆر گرژی پێوە دیاربوو، وەک ئەوەی لەلایەن پێشبڕکێی دووانە بۆ وەرگرتنی سزایەک لە یاری مۆنتپلیەر لە خولی فەرەنسادا بووە.

ناکۆکییەکە بە راگەیاندنی راهێنەر کریستۆف گالتی کۆتایی هات کە کیلیان ئێمباپی دەبێتە یەکەم پسپۆڕی وەرگرتنی سزا، بۆ بردنەوەی مباپی ئەم خولە بەرامبەر هاوتیپە بەرازیلییەکەی.
Qaiwan
Qaiwan