کوردستانی
وەزیری کارەبا: پێویستە لەبنەڕەتەوە بەکارهێنان و پێدانی کارەبا رێکبخرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی كانوونی یهكهمی 2019 یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێکردنی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی بوو وەزیری کارەباش لهسهر داوای خۆی بهشداری دانیشتنهكهی كرد.
کەمال محەمەد، وهزیری كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند "پێویستە لەبنەڕەتەوە بەکارهێنان و پێدانی کارەبا رێکبخرێتەوە، چونکە چارەسەری کێشەی کارەبا تەنیا زیادکردنی مێگاواتەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا نیە، بەڵکو دەبێت لە بنەڕەتەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن".
وتیشی "لەئێستادا پێویستمان بە زیادکردنی هەزار مێگاواتی دیکە کارەبا هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستمان بە 147 ملیۆن دۆلار هەیە".
کەمال محەمەد ئاماژهی بهوهشدا "پێویستە گلەیی لە داواکارییەکانی خەڵک نەکەین و راستگۆبین لەگەڵیان کە گرفتی کارەبا هەیە".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "کە هاوبەشانی کارەبا نزیکەی یەک ترلیۆن دینار قەرزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانن".