کوردستانی

گەنجێکی سنەیی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی سنەیی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- 


لەدوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، ئەحمەد ساڵحی خەڵکی سنە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.


رێکخراویی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە هەوڵێکیدا بڵاویکردەوە، گەنجێکی خەڵکی گەڕەکی نایسەری شاری سنە بە ناوی ئەحمەد ساڵحی تەمەن 35 ساڵ چەند کاتژمێرێک دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە.

راشیگەیاند، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەحمەد ساڵحی لە ماڵەکەی خۆیدا بە گومانی هەبوونی ماددەی هۆشبەر دراوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجەکردن، بەڵام هیچ جۆرە لە ماددەی هۆشبەر لەماڵەکەیدا نەدۆزراوەتەوە و دواتر لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرجاوەیە وتیشی کە ئەحمەد ساڵحی بە هۆی لێدانی باتۆم لەسەری گیانی لە دەستداوە و دواتر تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گوازراوەتەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە ناوەندە ئەمنییەکان خێرا دەستێوەردانیان کردووە و بنەماڵەی ساڵحییان ناچار کردووە کە بڵێن کوڕەکەیان بە هۆی ئازاری دڵەوە گیانی لەدەستداوە.

تەرمی ئەحمەد ساڵحی ئێوارە دوێنێ دوای وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

جێگەی باسە، سەلاح ساڵحی برای ئەحمەدی، شەوی پێنجشەممە لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی و لە کاتی ئەسپەردەکردنی تەرمی ناوبراو دوای ئەوەی تەرمی براکەی بینیوە و ئاسەواری ئەشکەنجەی پێوە دیاربووە، ناڕەزایەتی دەربڕیوە کە دەستبەجێ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد