خولەکانی جیهان

بڕیارەکەی زیدان پلانی پاریس تێک دەشکێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارەکەی زیدان پلانی پاریس تێک دەشکێنێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید پاریس سەین جێرمانی سەرسام کرد بەپلانەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی فەرەنسا.

چەند راپۆرتێک بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە زیدان دەبێتە راهێنەری پاریس ئەگەر بۆردەکە بڕیار بدات لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ کریستۆف گالتیر بەش بکات.

بەپێی رۆژنامەی "ئەتلەتیکی ئینگلیزی"، زیدان لە داهاتوودا پی ئێس جی وەک بژاردەیەک بۆ ئەو دەبینێت، بەڵام ئەولەویەتی بۆ راهێنەری فەرەنسی نییە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەگەر زیدان دوو ئۆفەر لە سەینت جێرماین و مارسیلیا وەربگرێت، ئەوا پێیباشە بچێتە لای دووەم.

هەمان رۆژنامە ئەوەی ئاشکرای کرد: کە تا ئێستا هیچ شتێک لە لایەن مارسیلیاوە نییە بۆ ئەوەی لە وەرزەکانی ئێستا یان داهاتوودا زیدان ببێتە راهێنەری.

جێگای سەرنجە کە زۆرێک لە راپۆرتەکان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە بەڕێوەبردنی پاریس سەینت جێرماین لەوانەیە پەنا بۆ واژۆکردنی زیدان ببات بۆ قایلکردنی کیلیان مێباپی ئەستێرەی یانەکە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە شازادەکانی پارس دێس بمێنێتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن