خولەکانی جیهان
مورینیو داوای گەڕانەوە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
خۆسی مورینیۆی پرتوگالی، نائومێد بووە لە رۆما بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی دارایی لە یانەکە، ئەو راهێنەرە لە ئێستادا خەونی بەگەڕانەوە بۆ راهێنان لە پریمەرلیگدا هەیە.
هەرچەندە مۆرینهۆ تا هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەی رۆما هەیە.
رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ" بەریتانی ئەوەی خستۆتەڕوو: کە راهێنەر پرتوگالیەکە لە رۆما نائومێد بووە و خەونی گەڕانەوەیان بۆ کارکردن لە پریمەرلیگدا هەیە و هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە نوێنەرانی راهێنەرەکە بە چێڵسییان راگەیاندووە کە حەزی لە راهێنانی بلوسە، ئەگەر کورسی راهێنەرەکە بەتاڵە.

هەمان رۆژنامە رایگەیاند: کە بەرپرسانی چێڵسی پشتگیری راهێنەری ئێستای گراهام پۆتەر، دەکەن سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی تیپەکە و دابەزینی بۆ پلەی دەیەم لە پریمەرلیگ.
دەیلی مەیڵ ئاشکرای کرد کە ژن و منداڵەکانی مۆرینهۆ لە لەندەن دەژین، بۆیە ئەو راهێنەرە هەمیشە پێی باشە لە پریمەرلیگ پۆستی راهێنەرایەتی وەربگرێت.