عیراقی

دانیشتنی دادگای فیدراڵیی عیراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانیشتنی دادگای فیدراڵیی عیراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا
مەودا میدیا-

 دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا بۆ کاتێکی دیکە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە 31ی کانونی دووەمی 2023 دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق  لەبارەی سکاڵایەک بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەواوە کۆبوونەوەکە دواخرا.

هەروەها بڕیاربوو گفتوگۆ لەسەر سکاڵایەکی دیکە بکرێت کە لەسەر هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق تۆمارکرابوو و سکاڵاکار داوا دەکات راسپاردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پێکهێنانی حکومەت هەڵبوەشێندرێتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

پیسبوونی بینین

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

نەورۆز؛ جەژنی نەتەوەیی و پێناسەی مێژوو

لەلایەن دێرین جەمال