ماردین عەبدولکەریم
جێنده‌ر چییه؟ بۆ ئیسلامییه‌كان توڕه و عه‌لمانییه‌كان په‌رۆش ده‌كات؟
هه‌رماوه‌ى جارێ شه‌قامى كوردی بابه‌تێک دێنێته به‌رباس و بنكۆڵكردنێكی رووكه‌شانه و ساتێک نییه ئه‌م میلله‌ته هه‌ژاره به ئارامىی سه‌ربخاته سه‌ر سه‌رین، ئه‌وه‌ی جێى نیگه‌رانییه سه‌رجه‌م باس و بابه‌ته‌كان كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌یان بۆ دووبه‌ره و زیاتریش دابه‌شكردووه له‌ویش نیگه‌رانیتر ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ى به‌ره‌كان تووندڕه‌وانه دێنه مه‌یدان و رووبه‌ڕووى یه‌كترده‌بنه‌وه، به‌ده‌گمه‌ن چینێكى رۆشنبیر میانڕه‌وانه له بابه‌ته‌كاندا سه‌رنج و كۆمێنتى خۆیان ده‌ده‌ن و بگره گه‌لێك جاریش بێده‌نگى هه‌ڵده‌بژێرن. ده‌ر‌ئه‌نجامى ئه‌م پێكداهه‌ڵچوونانه كه زۆربه‌ریان له‌رێگه‌ى سۆشیه‌ڵ میدیاوه‌یه، نائارامى و ناكۆكى و دژایه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه كه وایكردووه چه‌ند به‌ره‌یه‌كى تووندڕه‌و به‌گژ یه‌ك به‌ره‌ى میانڕه‌ودا بچنه‌وه و دواجاریش زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگه له‌یه‌كتر بوونه‌ته دوژمن. ژننامه بۆ ئه‌مجاره له‌باره‌ى جێنده‌ره‌وه ده‌دوێت به‌وهۆیه‌ى له ئێستادا جێنده‌ر بابه‌تێكى گه‌رموگوڕى نێوشه‌قامى كوردییه، ئه‌م دۆسێیه ئیسلامییه‌كانى توره و عه‌لمانییه‌كانى په‌رۆش كردووه به‌جۆرێك به‌ره‌یه‌كى عه‌لمانىی به‌رانبه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌كى ئیسلامى و عه‌شایه‌ر و پیاوسالار له ژێر ناوى هه‌ندێک ئایدیا و ئایدۆلۆژیادا كه هه‌ندێكیان لۆژیكه و هه‌ندێكى تریان نالۆژیك ململانێ ده‌كه‌ن، له‌هه‌مووشى گرنگتر ئه‌و به‌ره‌یه‌یه كه بێئه‌وه‌ى له بابه‌ته‌كه گه‌یشتبن ده‌بنه لایه‌نى سه‌ره‌كى و سه‌رسه‌ختى دژه عه‌لمانى كه زۆربه‌ى جار ئه‌مانه یان ده‌ستێكی ده‌ره‌كییان له‌پشته یان له‌به‌ر نه‌شاره‌زایی و ناپسپۆڕیی و بێئاگاییان ده‌مێك ده‌كرێنه مقاش و ده‌مێكیش ده‌كرێنه سوورى به‌رله‌شكرو نه‌زانانه تفه‌نگ به‌تاریكییه‌وه ده‌نێن، به‌رئه‌نجامیش ئاماده‌ى قبوڵكردنى هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك نین و ئه‌وه‌ى له هزریاندا چه‌سپیوه هه‌رئه‌وه‌یه ، به‌داخه‌وه ئه‌م به‌ره‌یه زۆرینه‌یان له‌ره‌گه‌زى نێرن و زۆرجار حوكمى كونترۆڵكردنى خێزانێكیشیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئامانج له‌م وته‌یه‌ش روونه.
لێره‌دا به‌رله‌وه‌ى له‌ڕووى مێژوویى و زانستى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه داخڵى نێو بابه‌تى جێنده‌ر بم ، پێمباشه به‌گێڕانه‌وه‌ى وته‌یه‌ك ده‌ستپێبكه‌م بۆ زیاتر ناساندنى چۆنێتى بیركردنه‌وه‌ى به‌ره‌ى چه‌واشه‌كراوى نێو جه‌نگه‌ڵى سۆشیا‌ڵ میدیا و ده‌ره‌وه‌ى كه پێشتر ئاماژه‌م پێیاندا .
ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن له‌بكوژى ئه‌نوه‌ر ساداتیان پرسى :
بۆچى سه‌رۆك كۆمارت كوشت ؟
وتى چونكه عه‌لمانى بوو!
لێیان پرسی عه‌لمانى یان چى ؟
وتى نازانم
هه‌روه‌ها دادوه‌ر له بكوژى بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى میسرى پرسیى:
بۆچى فه‌ره‌ج فوده‌ت كوشت ؟
وتى چونكه كافر بوو !
لێى پرسی چۆنت زانى كافره ؟
له‌وه‌ڵامدا وتى : له رێى كتێبه‌كانیه‌وه !
دادوه‌ر پرسى : كام كتێبیت خوێندۆته‌وه ؟
له‌وه‌ڵامدا وتى : من هه‌رخوێنه‌ده‌واریم نییه .
حاڵى حازر مێژوو خۆى دووباره ده‌كاته‌وه و هه‌مان سیناریۆ رووده‌دات ، كه‌س ئه‌ویتر قبوڵناكات و به‌رده‌وام نه‌ته‌وه‌كان ، دینه‌كان ، حیزبه‌كان ، ره‌گه‌زه‌كان، ره‌نگه‌كان له هه‌وڵى سرینه‌وه‌ى یه‌كتردان و له كۆتایشدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تا ئه‌وپه‌رى زیانیان به یه‌كتر گه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌رگیز هیچ لایه‌نێ نه‌یتوانیوه ئه‌ویتر به‌ته‌واوه‌تى بسرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، یه‌كترقبوڵنه‌كردن به‌رده‌وامه.
له‌م كه‌یسه‌شدا (جێنده‌ر) هه‌مان سیناریۆ رووده‌دات بۆ نموونه ئه‌و كه‌سه‌ى وشه‌ى جێنده‌رى به‌زاردا دێت راسته‌وخۆ كافرو بێ دینه و عه‌لمانییه و كۆمه‌ڵ به‌ره‌و بێڕه‌وشتى ده‌بات و ژنانیش تێیدا تاوانبارى یه‌كه‌من، ئه‌و كه‌سه‌شى خۆى به‌موسڵمان بزانێت ده‌بێت دژى ئه‌م تۆمه‌ت و تۆمه‌تبارانه بوه‌ستێته‌وه و بچێته به‌ره‌ى جه‌نگیانه‌وه و تووندترین هه‌ڵمه‌تى میدیایى و خراپترین كۆمێنت دژیان بنوسێ و خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشیان هه‌بێ بێ دوودڵى وه‌ك ئه‌نوه‌رسادات و فه‌ره‌ج فوده، به كوشتن مه‌حكومیان ده‌كه‌ن و گه‌ر دواتر لێشیان بپرسى جێنده‌ر چییه؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: هاوره‌گه‌زبازییه، یان كچ ده‌بێت ژن بهێنێت و كوڕ ده‌بێت شوو بكات هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامىی فه‌تواى بۆ ده‌دات كه له‌راستیدا جێنده‌ر و ئه‌م قالوقیلانه دوو دنیابینى ته‌واو لێكجیاوازن .
حاڵى حازر مێژوو خۆى دووباره ده‌كاته‌وه و هه‌مان سیناریۆ رووده‌دات ، كه‌س ئه‌ویتر قبوڵناكات و به‌رده‌وام نه‌ته‌وه‌كان ، دینه‌كان ، حیزبه‌كان ، ره‌گه‌زه‌كان، ره‌نگه‌كان له هه‌وڵى سرینه‌وه‌ى یه‌كتردان و له كۆتایشدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تا ئه‌وپه‌رى زیانیان به یه‌كتر گه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌رگیز هیچ لایه‌نێ نه‌یتوانیوه ئه‌ویتر به‌ته‌واوه‌تى بسرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، یه‌كترقبوڵنه‌كردن به‌رده‌وامه.
له‌م كه‌یسه‌شدا (جێنده‌ر) هه‌مان سیناریۆ رووده‌دات بۆ نموونه ئه‌و كه‌سه‌ى وشه‌ى جێنده‌رى به‌زاردا دێت راسته‌وخۆ كافرو بێ دینه و عه‌لمانییه و كۆمه‌ڵ به‌ره‌و بێڕه‌وشتى ده‌بات و ژنانیش تێیدا تاوانبارى یه‌كه‌من، ئه‌و كه‌سه‌شى خۆى به‌موسڵمان بزانێت ده‌بێت دژى ئه‌م تۆمه‌ت و تۆمه‌تبارانه بوه‌ستێته‌وه و بچێته به‌ره‌ى جه‌نگیانه‌وه و تووندترین هه‌ڵمه‌تى میدیایى و خراپترین كۆمێنت دژیان بنوسێ و خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشیان هه‌بێ بێ دوودڵى وه‌ك ئه‌نوه‌رسادات و فه‌ره‌ج فوده، به كوشتن مه‌حكومیان ده‌كه‌ن و گه‌ر دواتر لێشیان بپرسى جێنده‌ر چییه؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: هاوره‌گه‌زبازییه، یان كچ ده‌بێت ژن بهێنێت و كوڕ ده‌بێت شوو بكات هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامىی فه‌تواى بۆ ده‌دات كه له‌راستیدا جێنده‌ر و ئه‌م قالوقیلانه دوو دنیابینى ته‌واو لێكجیاوازن .
جێنده‌ر چییه ؟!
به‌رله‌وه‌ى باس له‌چه‌مكى جێنده‌ر بكه‌م ، ده‌بێت ئاماژه به‌چه‌مكى ره‌گه‌ز(جنس)بده‌م ، كه‌مه‌به‌ست لێى ره‌گه‌زى (مێ ، نێر)و، هه‌روه‌ها جووت ڕه‌گه‌زى (نێره‌مووكه) ئه‌ركی دروستكردنى خێزان و وه‌چه‌خستنه‌و به‌رده‌وامیدان به‌ژیان، ئه‌وله‌ویه‌تى به‌رپرسیارێتى هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌ی (نێر و مێ)یه كه ئه‌مه‌ش سروشتى دروستبوونى مرۆڤه، دووره‌گه‌زیش حاڵه‌تێكى بایوڵوجى خۆنه‌ویسته، ده‌رچوونى هه‌ركرده‌وه‌یه‌ك له‌م كه‌سانه له ده‌ره‌وه‌ى كونتروڵى خاوه‌نه‌كه‌یدایه.
به‌ڵام جێنده‌ر واته جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى (النوع الإجتماعی ) كه‌مه‌به‌ست لێى له قاڵب نه‌دانى ئازادى هه‌ڵبژاردنى كاركردن و بیروڕا و جلوبه‌رگ و ستایلى ژیانه بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زى نێرومێ یان هه‌ردوو راناوى ژن، پیاو نه‌ك ته‌نیا هه‌ر ژن وه‌ك ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى لێیتێگه‌یشتووه.
له‌ڕاستیدا كلتو رو دابونه‌ریتى كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و باکگراوندى رۆشنبیرى تاك وخێزان وكۆمه‌ڵ، جۆرى ناوچه و سیستمى حوكمڕانى وڵات هه‌موویان فاكته‌رى به‌هێزن بۆ جۆرى تێگه‌یشتن له جێنده‌ر و دژایه‌تیكردن یان نه‌كردنى و به‌ئاقارى هه‌ڵه‌دابردن یان نه‌بردنى .
له‌ڕاستیدا كلتو رو دابونه‌ریتى كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و باکگراوندى رۆشنبیرى تاك وخێزان وكۆمه‌ڵ، جۆرى ناوچه و سیستمى حوكمڕانى وڵات هه‌موویان فاكته‌رى به‌هێزن بۆ جۆرى تێگه‌یشتن له جێنده‌ر و دژایه‌تیكردن یان نه‌كردنى و به‌ئاقارى هه‌ڵه‌دابردن یان نه‌بردنى .
لێره‌وه بۆ روونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌باره‌ى جێده‌ره‌وه باشتره له مێژوویه‌كى تاڕاده‌یه‌ك نزیكه‌وه چه‌مكى جێنده‌ر به‌زانستییانه بناسێنین هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر زارى زانا‌و فه‌یله‌سوفه‌كانه‌وه كه ئه‌وان خۆیان خاوه‌نى ئه‌و تێزانه‌ن، به‌ڵام زۆر كات بیرۆكه‌كانیان وه‌ك خۆى نه‌گه‌یشتۆته جێ به‌تایبه‌تیش له كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كاندا ، هه‌ندێ جاریش هه‌رخۆیان ده‌بنه قۆچى قوربانى بیروراكانیان ، له‌م كه‌یسه‌شدا له‌به‌رئه‌وه‌ى ته‌نانه‌ت وشه‌كه‌ش (جێنده‌ر) كوردى نییه هه‌ربۆیه چ چه‌مكه‌كه وه‌ك ناو و تێگه‌یشتن له ناوه‌رۆكه‌كه‌ى تاڕاده‌یه‌كى زۆر به‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى نامۆیه بۆیه ئاساییه كاتێک رووبه‌رووى جۆره‌ها ئاسته‌نگ و ئاڵنگارى ببێته‌وه .
مێژووى جێنده‌ر
ساڵى (1955) جوهان مانى یه‌كه‌م كه‌س بوو كه له ڕووى وشه‌سازییه‌وه جیاوازیكرد له نێوان هه‌ردوو وشه‌ى ره‌گه‌زى بایۆلۆجى (جنس) و جێنده‌ر(جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى)(النوع الإجتماعی ) كه پێشتر ووشه‌ى جۆر (النوع) ته‌نها وه‌ك وشه‌یه‌كى زمانه‌وانى به‌كارهێنرابوو بۆ ئاماژه‌دان به پۆلێنى رێزمانى ناو و راناو له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زى نێر و مێ یان جووت ره‌گه‌ز (نێره‌مووك).
دواى ئه‌و زاناى ده‌رونناس ( روبیرت ستولر ) ره‌هه‌ندیترى چه‌مكى جێنده‌رى له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوى(الجنس والجندر)باسكرد، كه له ساڵى (1968)دا بڵاویكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت ((مرۆڤ ده‌توانێت باسى ره‌گه‌زى نێر و مێ بكات هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌توانێت باس له‌مێینه بوون و نێرینه‌بوونیش بكات بێئه‌وه‌ى ئاماژه به زانستى توێكارى یان زانستى ئه‌ركى ئه‌ندامه‌كانى زاوزێ بكات)).
به‌ڵام جێنده‌ر وه‌كو چه‌مكێكى فه‌لسه‌فى ساڵى 1949، له‌لایه‌ن ژنه فه‌یله‌سوفى فه‌ڕه‌نسى(سیمون دى بوفوار)ه‌وه باسكراوه كاتێک جیاوازیكرد له‌نێوان ره‌گه‌زى بایۆلۆجى و جێنده‌ر وه‌ك رۆڵى كۆمه‌ڵایه‌تى، له‌وباره‌یه‌وه وته به‌ناوبانگه‌كه‌ى ده‌ڵێت ((مرۆڤ به‌ژنى له دایك نابێت، به‌ڵكو ده‌بێته ژن، هه‌روه‌ها مرۆڤ به پیاوى له دایك نابێت، به‌ڵكو ده‌بێته پیاو)).
مه‌به‌ستى دى بوڤوار ئه‌وه‌یه مه‌رج نییه هه‌ركه‌س به ئه‌ندامى زاوزێى مێینه‌وه له دایكبێت چێشتلێنه‌ر و جل شۆرى ماڵ بێت، نابێت بووك بۆ كچ بێت و ده‌مانچه بۆ كوڕ، ته‌نووره بۆ كچ و پانتۆڵ بۆ كوڕ، دى بوڤوار ده‌ڵێت: ئه‌مانه له‌گه‌ڵمان له دایك نه‌بوون ، به‌ڵكو ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌م دابه‌شكارییه‌ى كردووه كه‌دواتر هه‌ر ئه‌م شته سادانه‌یه سه‌ریكێشاوه بۆ زۆركایه‌ى هه‌ستیارتر و ژنى له ژینگه‌كه‌یدا له قاڵبداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له كلتوورى هه‌ندێک نه‌ته‌وه‌دا ته‌نوره به‌رگێكى پیاوانه‌یه به‌ڵام له‌نێو كوردا كۆرینى ته‌نووره به پانتۆڵ بۆ ژنان تاراده‌یه‌ك ئاسان نه‌بوو هاوكات قبوڵیشكرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرایایه‌ته بابه‌تێكى جێنده‌رییانه ئه‌وا به‌ره‌ى دژ سازوئاماده‌بوون، هه‌روه‌ها پیاوان لایان ئاساییه له بازاردا چێشتوچا لێبنێن و جل بشۆن و ئوتوى بكه‌ن و به‌شانازیشه‌وه له كاره‌كه‌یان بروانن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره پێچه‌وانه بكرێته‌وه بۆ ژن له‌ده‌ره‌وه و بۆ پیاو له‌ماڵه‌وه ئه‌وا حاڵه‌تى یه‌كه‌م ده‌كرێته هه‌واڵ وحاڵه‌تى دووه‌میش هۆمه‌ره.
دواى ئه‌ویش ژنه زاناى كۆمه‌ڵناس ( ئان ئۆكڵى ) بۆ یه‌كه‌م جار‌و له‌ساڵى 1972 توانى وشه‌ى جێنده‌ر(النوع الإجتماعی) بخاته نێو كایه‌ى ئه‌كادیمى و وتارى رۆژانه‌یه‌وه.
ئۆكڵى ده‌ڵێـت مرۆڤه‌كان هه‌موو ئه‌و جیاوازییه ده‌زانن كه له‌نێوان نێرومێ دا هه‌یه به‌ڵام هه‌میشه ئه‌م زانیارییه نائاسووده‌یان ده‌كات، ئه‌و جیاوازییه چییه و مه‌وداى جیاوازییه‌كه‌یان چه‌نده؟ ئۆكڵى بۆ وه‌ڵامى ئه‌مه ده‌ڵێت: باکگراوندى رۆشنبیرى كۆمه‌ڵگه‌كان به‌گشتیى جیاوازه، به‌مشێوه‌یه پێشبینیشیان بۆ تێگه‌یه‌شتن له هه‌ردوو چه‌مكى نێرینه و مێیینه جیاوازده‌بێت، بۆیه ئۆكلى به‌گرنگى ده‌زانێت ئاماژه به جیاوازى دابه‌شكردنى بایۆلۆژى نایه‌كسان و دابه‌شكردنى یه‌كسانى جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تىی بكات، ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌یه‌كسانى دابه‌شبكرێت .
ئۆكڵى ده‌ڵێـت مرۆڤه‌كان هه‌موو ئه‌و جیاوازییه ده‌زانن كه له‌نێوان نێرومێ دا هه‌یه به‌ڵام هه‌میشه ئه‌م زانیارییه نائاسووده‌یان ده‌كات، ئه‌و جیاوازییه چییه و مه‌وداى جیاوازییه‌كه‌یان چه‌نده؟ ئۆكڵى بۆ وه‌ڵامى ئه‌مه ده‌ڵێت: باکگراوندى رۆشنبیرى كۆمه‌ڵگه‌كان به‌گشتیى جیاوازه، به‌مشێوه‌یه پێشبینیشیان بۆ تێگه‌یه‌شتن له هه‌ردوو چه‌مكى نێرینه و مێیینه جیاوازده‌بێت، بۆیه ئۆكلى به‌گرنگى ده‌زانێت ئاماژه به جیاوازى دابه‌شكردنى بایۆلۆژى نایه‌كسان و دابه‌شكردنى یه‌كسانى جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تىی بكات، ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌یه‌كسانى دابه‌شبكرێت .
جێنده‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى
له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا كاتێک باسى چه‌مكى جێنده‌ر ده‌كرێت، راسته‌وخۆ پیاوان توڕه‌ده‌كات و زۆربه‌یان به‌تایبه‌تى ئیسلامییه‌كان دژایه‌تى ئه‌م چه‌مكه ده‌كه‌ن به‌ڵام بۆ؟ به‌وپێوه‌ره‌ى زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى موسڵمانن هه‌قى خۆیه‌تى گوزه‌رێكى خێرا بكه‌ین بۆ ره‌وشى ژن به‌رله‌هاتن و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینى ئیسلام، ئه‌و كاتانه كچ به له دایك بوونى زینده‌به‌چاڵده‌كرا، به‌داخه‌وه دواى هاتنى ئیسلامیش پێگه‌ى ژنان له‌ئاستێكى نزمدا مایه‌وه، به‌لگه‌ش ئه‌وه‌یه كاتێک ئیسلامییه‌كان هێرشیان كردووەته سه‌ر هۆزیك پیاوه‌كانیان كوشتوون به‌ڵام مه‌ڕوماڵات و ژنه‌كانیان وه‌ك ده‌ستكه‌وتى شه‌ڕ كۆكردووەته‌وه، دواجاریش وه‌ك هۆكار بۆ چێژبینین یان كڕین و فرۆشتن یان به‌كه‌نیزه‌كردن و...هتد مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كردوون، به‌ڵام قۆناغ دواى قۆناغ و به‌درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى رۆشنبیرىی كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك ره‌وشى ژنانیش به‌ره‌و باشتر چووه به به‌راورد به ڕابردووى، تا ئه‌و مێژووه نزیكه‌ى ئه‌و ژنه‌ى كچى ببوایه كچه‌كه‌ى نه‌بۆته مایه‌ى شانازى به‌ڵام سووكایه‌تیشى پێنه‌كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێوانێكى به‌خێرهێنراوى خێزان نه‌بووه ، گه‌واهی ئه‌م راستییه‌ش ئه‌وه‌بووه كه پیاوان مافیان به‌خۆیان داوه بۆ هێنانه دنیاى كوڕ، ژنى دووه‌م و سێیه‌م ...هتد بهێنن، به‌تایبه‌ت كه ئایینى ئیسلام له‌مباره‌یه‌وه پشتیوانیان ده‌كات.
به بیرتان دێنمه‌وه كه له زۆربه‌ى زۆرى خێزانه‌كاندا كچان رۆڵى كوڕیان ده‌گێڕا چونكه ده‌یانزانى كوربوون لاى دایباب خۆشه‌ویستریان ده‌كات ، بۆیه ئا ئه‌و كاته و بێئه‌وه‌ى چه‌مكى جێنده‌ر باسى هه‌بووبێت كچ به كچى له دایكبووه، به‌ڵام دواتر ستایلى ژیانێكى كوڕانه‌ى هه‌ڵده‌بژاردو و دایباب و كۆمه‌ڵگه‌ش پشوازییان لێده‌كرد و هیچ كه‌سیش تانه‌وته‌شه‌رى لێنه‌ده‌دا و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به‌رهه‌مى كۆڕوكۆبونه‌وه نه‌بووه له پێناو گه‌یاندنى چه‌مكى جێنده‌ر.
ژنانیش شه‌رواڵى پیاوانیان كردووەته‌به‌ر و كارى كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییان كردووه‌و هاوكارو پشتیوانى خێزانه‌كه‌یان بوون له دابینكردنى بژێوى ژیاندا به‌جۆرێك زۆر له‌ژنانى گوندنشین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به ڕه‌گه‌ز مێ- ن به‌ڵام، ستایلى ژیانى پیاوانیان هه‌ڵبژاردووه، واته ئه‌و جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یان هه‌ڵبژاردووه كه ژیانى خواستوویه‌تى و خۆی ئاسووده‌بووه‌و كۆمه‌ڵگه‌ش رێزیانلێگرتووه. ئێ خۆ جێنده‌ریش هه‌ر ئه‌مه‌ى ده‌وێت.
به‌ڵام به‌وپه‌رى نیگه‌رانییه‌وه كاتێک ئه‌م حاڵه‌ته پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و دوور له دابه‌شكارى جۆرى كار ئەگەر پیاوان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ژن كاروبارى ژیان به‌رێبكه‌ن، هه‌ر خێرا سۆشیا‌ڵ میدیا‌و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌راوژوورده‌بن و سه‌رجه‌م پیاوان به ئیسلامى و غه‌یره ئیسلامییه‌وه ده‌بنه به‌ره‌ى دژه عه‌لمانییه‌كان و پێیان وایه له هه‌یبه‌تیان دراوه و باشترین نموونه‌ش له‌مباره‌یه‌وه رۆژانى سه‌رده‌مى كۆرۆنایه كه به‌سه‌دان نوكته‌و سوكایه‌تیان به ژنان كرد كاتێ نه‌یانده‌توانى له‌ماڵ بچنه‌ده‌ره‌وه، گوایه ژنان كارى ناوماڵیان پێده‌كه‌ن به‌ڵام جێنده‌ر پیاو به‌ئاگادێنێته‌وه و ده‌ڵێت: كارى ناوماڵ ته‌نیا ئه‌ركى ژن نییه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ئه‌ندامى (زاوزێى مێ)وه له‌دایكبووه، هه‌روه‌ها هه‌مووتان وشه‌كانى (ئه‌حه‌ژنانى، ملپان، هۆمه‌ر،... هتد ) تان له كلتورى كوریدا به‌رگوێ كه‌وتووه، هه‌ر زۆر به‌ساده‌یی له‌رابردوودا گه‌ر پیاوێک له شوێنێكى گشتیدا منداڵه‌كه‌ى له ئامێزبگرتایه یان دایبى بۆ منداڵه‌كه‌ى بگۆرێت، ئه‌وه ئه‌حه‌ژنانییه، له‌به‌رانبه‌ردا له‌هه‌ندێک له ڵاتانى ئه‌وروپا سوید به‌نموونه ئه‌وه دووده‌یه‌یه مۆڵه‌تى دایكایه‌تى بۆته (6) مانگ دایكایه‌تى و، (6) مانگ باوكایه‌تى، به‌ڵام له‌وێش كورده‌كان تا بۆیان بلوێت سه‌رپێچى ئه‌و بریاره ده‌كه‌ن، بۆیه دیسان چه‌مكى جێنده‌ردێته‌وه مه‌یدان و ده‌ڵێت: منداڵ به هاوبه‌شى دروستده‌كرێت، بۆیه به‌خێوكردن و گه‌وره‌كردن و په‌روه‌رده‌كردنیشى ته‌نیا وه‌زیفه‌ى دایك نییه به‌ڵكو وه‌زیفه‌ى باوكیشه.
پێوه‌ره جێنده‌رییه‌كان
دواى ئه‌م مشتومره هه‌قى خۆیه‌تى به‌ووردى باس له پێوه‌ره جێنده‌رییه‌كان بكه‌ین و بزانین پێوه‌رى جێنده‌ر یان جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تیى چییه؟ له‌راستیدا پێوه‌رى جێنده‌ر ئه‌وه قبوڵناكات كه‌هه‌رچى ئاكاره به‌هێزه‌كانه بدرێته پاڵ ره‌گه‌زى نێر و ئاكاره لاوازه‌كانیش بدرێته پاڵ ره‌گه‌زى مێ و مێى پێبناسرێته‌وه، به‌ڵام له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ى باكگراوندى نزمى رۆشنبیرى و كلتور و داب و نه‌ریتى رزیوو، كۆمه‌ڵگه‌ى پیاوسالار و سیستمى توندڕه‌و له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا زاڵه‌و ئایدیایان هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئایدیاى ئیسلامی سیاسی، به‌مجۆره‌ى خواره‌وه پۆلێنى ئاكارى نێرینه و مێببنه ده‌كه‌ن و به‌م ئاكارانه‌دا ده‌یانناسنه‌وه .
كۆمه‌ڵگه‌ى دواكه‌وتوو پێى وایه پیاوان ده‌توانن به‌پرسیارێتیى هه‌ڵبگرن و ئه‌وان كه‌سانێكى خاوه‌ن ئایدیاى رێكخراون و تواناى بڕیاردانیان هه‌یه، سه‌ربه‌خۆو ئازادن و ده‌توانن كۆنترۆڵى خۆیان و خێزان بكه‌ن و وردن بۆیه سه‌ركه‌وتوون، حه‌زى كێبڕكێیان هه‌یه‌و تواناى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییان هه‌یه و هه‌روه‌ها كاریگه‌ریشیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه هه‌یه به‌ڵام، ژنان سۆزدار و نه‌رم و نیان، ئارام و هه‌ستیار و ساده‌ن و زوو قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌ن، به‌وه‌فان و به‌ئه‌ده‌بن و گوێڕایه‌ڵن وحه‌زى خزمه‌تكردنى كه‌سانى تریان هه‌یه، زۆرشت بۆ ئه‌وان عه‌یبه و ده‌بێت پابه‌ندى دابونه‌ریتى كۆمه‌ڵایه‌تیى بن .
ده‌پرسین ئه‌م ئاكارانه‌ى باسمان كرد ، ئایا كه له دایك ده‌بین له‌گه‌ڵمان له دایك ده‌بن یان ئه‌وه په‌روه‌رده‌ى خێزان و كۆمه‌ڵگه و ژینگه‌یه واده‌كات كه ژنێك هێنده سه‌ركوتده‌كرێت، ناچارده‌بێت به به‌شى كه‌م رازیبێت، ئایا نه‌بوونى ئابوورى سه‌ربه‌خۆ نییه كه‌وایكردووه ژن گوێڕایه‌ڵبێت وحه‌ز به‌خزمه‌تكارى كه‌سانیتر بكات، ئایا ئه‌وه دینى ئیسلام نییه شه‌ره‌فى ژنى به‌پیاوه‌وه گرێداوه تا ژن هه‌میشه كۆیله‌ى پیاو و دابونه‌ریت بێت، بترسێ و عه‌یبه به‌شی بێت؟.
خۆ ئەگه‌ر به‌وه‌فا و نه‌رمونیانى و سۆزیش ئاكارى هه‌ركه‌سێك بن ئه‌وا ئه‌وپه‌ڕى گه‌وره‌ییه. ئه‌ى بۆ باس له‌و ژنه ئازایانه ناكه‌ین كه قۆڵى مه‌ردایه‌تییان له‌دواى له‌ده‌ستدانى هاوژینه‌كانیان هه‌ڵكردووه‌و ئازایانه به‌وپه‌رى هه‌ستكردن به‌رپرسیارێتییه‌وه چوونه‌ته ژێر بارى به‌خێوكردنى خێزان، ئه‌ى بۆ ناڵێن مه‌ردایه‌تیش ئاكارى پیاوانه؟ هاوكات ئه‌رێ ئه‌وه‌ش هه‌ر كلتورنییه كه به‌پیاو ده‌ڵێت عه‌یبه بگریت، تاواى له‌پیاوان كردووه دڵره‌ق و توندوتیژبن ئایا ده‌كرێ له‌و نیعمه‌ته خوداییه بێبه‌شیان بكه‌ین كه گریان ئه‌وپه‌رى ئاسووده‌یى به ده‌روون ده‌به‌خشێت . به‌ڵام جێنده‌ر ده‌ڵێ ده‌كرێت پیاوێكى به‌سۆز هه‌بێت و له‌به‌رانبه‌ردا ژنێكى دڵڕه‌ق ، یان پیاوێكى ده‌سته‌وه‌ستان هه‌بێ له‌به‌رانبه‌ردا ژنێكى ئازا، كه ئه‌مه‌ش راستییه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره.
سه‌باره‌ت به‌كاركردنیش له تێگه‌یشتنێكى روونى جێنده‌رییانه‌دا ئه‌وه‌یه كه نابێ ژن هه‌ر مامۆستا‌و پزیشكى منداڵبوون بێ ، پیاویش پزیشكى گشتى ، ژن چێشتلێنه‌رو جل شۆرو نانكه‌ربێ ، به‌ڵام پیاو ئه‌ندازیارو ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیرو سه‌رۆكى وڵات بێت په‌روه‌رده بۆ ژنان و سیاسه‌تیش بۆ پیاوان كه ئه‌وه بۆ چه‌ندین ساڵه ئه‌وه‌ندى به‌بیره‌وه‌ریمان دێت وانه‌كانى قوتابخانه له هه‌وڵى دروستكردنى ئه‌م جێكارییه ڕه‌گه‌زییه‌دان.
سه‌باره‌ت به‌كاركردنیش له تێگه‌یشتنێكى روونى جێنده‌رییانه‌دا ئه‌وه‌یه كه نابێ ژن هه‌ر مامۆستا‌و پزیشكى منداڵبوون بێ ، پیاویش پزیشكى گشتى ، ژن چێشتلێنه‌رو جل شۆرو نانكه‌ربێ ، به‌ڵام پیاو ئه‌ندازیارو ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیرو سه‌رۆكى وڵات بێت په‌روه‌رده بۆ ژنان و سیاسه‌تیش بۆ پیاوان كه ئه‌وه بۆ چه‌ندین ساڵه ئه‌وه‌ندى به‌بیره‌وه‌ریمان دێت وانه‌كانى قوتابخانه له هه‌وڵى دروستكردنى ئه‌م جێكارییه ڕه‌گه‌زییه‌دان.
ئێستا ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ ده‌پرسى ژنى كورد پزیشكى گشتى و ئه‌ندازیار و وه‌زیر و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه راسته به‌ڵام بیرتان نه‌چێ كه وتمان جێنده‌رو داهێنانه‌كانى به‌رهه‌مى هزرى ئه‌قڵى كورد نییه بۆیه بۆ هه‌موو ژنى جیهان تێده‌كۆشێ و تا ئێستاش له جیهاندا زۆرینه‌ى ژن مافخوراون نمونه‌ى عیراق و یه‌مه‌ن و سعودیه‌و ...هتد كه لێره‌دا ده‌رفه‌ت نییه به‌ووردى باس له‌و نادادپه‌روه‌رییه بكه‌م كه رووبه‌رووى ژنان ده‌بێته‌وه له زۆرێك له وڵاتانى جیهاندا به‌تایبه‌تیش وڵاتانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست.
ژن و جێنده‌ر
به‌بۆچونى من كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی به‌سه‌ر دوو ستراتیژییه‌تى جیاوازدا دابه‌شبوون كه به‌دوو ئاراسته‌ى دژبه‌یه‌ك رێده‌كه‌ن ، یه‌كێكیان ئاراسته‌یه‌كى رۆژئاوایى عه‌لمانى كراوه‌ى مرۆڤدۆستانه‌یه و ئه‌ویتریشیان ئاراسته‌یه‌كى رۆژهه‌ڵاتى ئیسلامییانه‌ى پیاوسالارییانه‌یه. هه‌ر بۆیه كاتێک رۆشنبیران به‌گشتیى و ژنان به تایبه‌تى هه‌وڵى شیكردنه‌وه‌ى چه‌مكێك ده‌ده‌ن كه بۆنى رۆژئاواى لێبێت ئه‌وا ره‌وته ئیسلامییه‌كان بێبیركردنه‌وه هێرشى بۆ ده‌به‌ن ده‌یده‌نه به‌رتانه و ته‌شه‌ر و دژایه‌تیكردن به نموونه(فێمینێزم ، جێنده‌ر ، ماف و ئازادى ژنان ) له‌و كاته‌دا ژنان و چالاكوانان له‌برى ئه‌وه‌ى بتوانن خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى و فه‌رهه‌نگ و ئایدیاى تاكه‌كانى بكه‌ن، زیاتر وروژاندنێكى نه‌رێنى له‌نێو چین و توێژه‌كاندا دروستده‌بێت به نه‌تیجه‌ش زیان به به‌ره‌وپێشچوونى ئه‌و چه‌مكه ده‌گات، به‌ڵام كاتێک ئیسلامییه‌كان پرۆژه‌ى باڵاپۆشى ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ى ژنان راده‌گه‌یەنن عه‌لمانییه‌كان رووبه‌رووى نابنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئایدیاى عه‌لمانى دیموكراسییه‌تى له هه‌ناویدا هه‌ڵگرتووه، هاوكات به‌گه‌رانه‌وه بۆ مێژووى كورد ئه‌گه‌ر پرسیار ده‌رباره‌ى زیاتر ئازادبوونى ئه‌وێ رۆژێى تاكى كورد بكه‌ین، ئه‌وا ئه‌و وه‌ڵامه‌مان ده‌ستده‌كه‌وێت كه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له رابردوودا موسولمانبوون نه‌ك ئیسلامى سیاسى، هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ى كه ئێستا هه‌یه شه‌ڕى به وه‌كاله‌تى ئێران و ئه‌مەریكایه له ناوچه‌كه‌دا كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه پاشه‌كشه‌ى به ئاستى رۆشنبیرى تاكى كورد كردووه سه‌رئه‌نجام رۆشنبیران و نووسه‌ران و رێكخراوه‌كانى ژنان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له هه‌مبه‌رخزمه‌تكردن به چه‌مكێكى بیانى، هه‌رچه‌نده خزمه‌تى مرۆڤایه‌تىی له هه‌ناویدا هه‌ڵگرتبێت نه‌یان توانیوه له‌ڕێى نووسین و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه پێشكه‌وتنێكى به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنن و به‌رى ره‌نجیان كۆبكه‌نه‌وه، ژنانیش دوور له هه‌ر ئایدیه‌كى رۆژهه‌لاتى یان رۆژئاوایی په‌یامیان روونه و كۆڵناده‌ن هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه ته‌به‌نى بابه‌تى جێنده‌ر ده‌كه‌ن كه داواى له‌قاڵب نه‌دانى تواناكان ده‌كات بۆ نێر و مێ نه‌ك هاوره‌گه‌زبازى كه پیلانه بۆ سه‌ربڕینى جێنده‌ر.