عیراقی

راوێژکارێکی محەمەد شیاع سودانی: بەهای دینار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوێژکارێکی محەمەد شیاع سودانی:  بەهای دینار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی
مەودا میدیا-

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەهای دینار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، ئاماژە بەوەشدەکات کۆبوونەوەی ئیستەنبوڵی نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەرکەوتوو بوو.
 
فادی شەمەری، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە تویتێکدا رایگەیاند "کۆبوونەوەی ئیستەنبوڵی نێوان بانکی ناوەندیی عیراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سەرکەوتوو بوو، بانکی ناوەندیش ژمارەیەک رێکاری نوێی راگەیاند کە کاریگەریی گەورەیان دەبێت لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار، ئەوە وێڕای رێکارە تووندە ئەمنییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی دۆلار بە قاچاخ دەبەن و یاری بە نرخەکەی دەکەن".
 
ئاماژە بەوەدەکات "بۆ گەندەڵکاران و ئەوانەی یاری بە نرخ دەکەن، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بەهای دینار دەگەڕێتەوە نرخی سروشتی خۆی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان