کوردستانی

قایمقامی دەربەندیخان: داواکارییەکانی خۆپیشاندەران رەوایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامی دەربەندیخان: داواکارییەکانی خۆپیشاندەران رەوایە
مەودا میدیا- رۆژ عەدنان


خۆپیشاندانەکانی قەزای دەربەندیخان بەردەوامی هەیە و قایمقامی دەربەندیخانیش رایدەگەیەنێت چارەسەری کێشەکانی خۆپیشاندەران لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایە، ئاماژە بەوەشدەکات پشتگیری لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دەکات.


ئەمڕۆ 4ی شوباتی 2023 سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند ''کێشەی خۆپیشاندەران لەسەر ئاوی پاکی خواردنەوە و کەمی کارەبایە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و لە توانای ئەنجومەنی وەزیراندایە''.

ئەوەشی خستەڕوو ''پشتیوانی لە تەواوی داواکارییەکانیان دەکەم و هەموو داواکارییەکانیان رەوا و سەرەتایین، پێشتر سەروو خۆمانمان ئاگادار کردووەتەوە و داوای جێبەجێکردنی خێرای داواکارییەکانمان کردووە''.

ئەمە لە کاتێکدایە هاوڵاتییانی قەزای دەربەندیخان کە نزیکەی دانیشتووانەکەی 70 هەزار سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان پیس بووە و لە ساڵی 2013وە بەردی بناغەی پرۆژەیەکی پاڵاوگەی ئاو دانرەوە، بەڵام بە تەواونەکراوی بەجێهێڵدراوە.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی