کوردستانی

وەزیری تەندروستی رایگەیاند، زۆرترین رێژەی شیرپەنجە لەناو ژناندایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی رایگەیاند، زۆرترین رێژەی شیرپەنجە لەناو ژناندایە
مەودا میدیا-



لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، بەرپرسی کۆنترۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 71 هەزار تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێم تۆمار کراوە، لای خۆشییەوە وەزیری تەندروستی رایگەیاند، ژنان زۆرترین تووشبوانی شێرپەنجەن.

 
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی شێرپەنجەیە و لە هەرێمی کوردستانیش وەزارەتی تەندروستی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری نەخۆشانی شێرپەنجەی راگەیاند، دکتۆرە چنار عەلی، بەرپرسی کۆنترۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 71 هەزار تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجە تۆمار کراوە، و راشیگەیاند، لە ساڵی 2022دا نۆ هەزار و 61 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون، کە زۆرترینیان لە هەولێر و دواتر سلێمانی بە پلەی دووەم و دهۆکیش بە پلەی سێیەم دێت.

دکتۆرە چنار عەلی باسیلەوەش کرد کە نزیکەی 10 جۆر شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان هەیە و لەو جۆرانەش شێرپەنجەی مەمک و کۆڵۆن زۆرترینن.

لای خۆشییەوە دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو رێژەیە لە شێرپەنجە کە لەهەرێمی کوردستان تۆمار کراوە لەخوار ستانداردی جیهانیی نەخۆشییەکەوەیە.

وەزیری تەندروستی راشیگەیاند زۆرترین رێژەی شیرپەنجە لەناو ژنانە و شێرپەنجەی مەمکە.

ساڵانە رۆژێکی جیهانی بۆ هۆشیاری لە نەخۆشیی شێرپەنجە لەلایەن رێکخراویی تەندروستی جیهانییەوە دانراوە لەو رۆژەدا چالاکی جۆراوجۆر لە جیهان رێکدەخرێت. 


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی