تەندروستی

حەوت سوودی گرنگی فستق بۆ تەندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت سوودی گرنگی فستق بۆ تەندروستی
مەودا میدیا-

فستق یەکێکە لەو چەرەساتانەی کە دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامین و مادەی گرنگ کە سوودیان بۆ تەندروستی جەستە هەیە، بۆیە پێویستە گرنگی بە خواردنی فستق بدرێت، بەشێک لە سوودە گرنگەکانی فستق:

1- خانمان دەبێت گرنگی بە خواردنی فستق بدەن، چونکە ئەندامی زاوزێی خانمان لە نەخۆشی دەپارێزێت.

2- سوڕی خوێن چالاک دەکات و رێگری دەکات لە توشبوون بە جەڵتەی مێشک.

3- خواردنی فستق بۆ تەندروستی گورچیلەکان باشە رێگری دەکات لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.

4- بۆ ئەو کەسانە باشە کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، چونکه رێژەی شەکری خوێن دادەبەزێنێت.

5- فستق دەبێته هۆی بەهێزکردنی بەرگریی لەش چونکە فستق وزە بەخشە.

6- فستق کرداری هەرسکردن باشتر دەکات, وا دەکات خواردن لە گەدە نەگەڕێتەوە سورێنچک.

7- فستق رێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی  پارکینسۆن واتە لەرزۆکی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan