تەکنەلۆژیا
نرخی ئینتەرنێت هەرزان دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق رایدەگەیەنێت نوسراومان ئاراستەی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کردووە بە مەبەستی هەرزانکردنی نرخەکان و باشترکردنی کوالێتییەکەی.
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق رایدەگەیەنێت نوسراومان ئاراستەی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کردووە بە مەبەستی هەرزانکردنی نرخەکان و باشترکردنی کوالێتییەکەی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی شوباتی 2023 وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق رایگەیاند "لە دوای تاوتوێکردنی دابەزاندنی نرخەکانی ئینتەرنێت، بڕیاردرا کە نرخی پاڵپشتکراو بۆ هەر 100 گێگابایت ئینتەرنێتێک و 10 گێگابایت خەڵات، تەنها بە 15 هەزار دینار بێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆ هەر 200 گێگابایتێک ئینتەرنێت، 50 گێگابایت خەڵات بە 30 هەزار دینار بفرۆشێت، 300 گێگابایت لەگەڵ 100 گێگا خەڵات بە 40 هەزار دینار، بۆ هەر 500 گێگابایتێک 200 گێگا بکرێتە خەڵات و بە نرخی 60 هەزار دینار بفرۆشێت ".
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق باسی لەوەشکردووە "ئەم بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت و دەبێت کۆمپانیاکان پابەندیبن، هەروەها پێوەر بۆ پێوانەکردنی خێرایی و قەبارەی خەرجکردنی ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتییان دادەنرێت لە لایەن کۆمپانیاکانەوە ".
ڕ.ع
ڕ.ع