تەندروستی

شەوێک بێ خەوی چی لە مێشکی مرۆڤ دەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەوێک بێ خەوی چی لە مێشکی مرۆڤ دەکات؟
مەودا میدیا-

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە تەنها یەک شەو کەمخەوی دەبێتە هۆی ئەوەی مێشک بەتەمەنتر دەربکەوێت، وەک ئەوەی لەناکاو لە یەک ساڵەوە بۆ دوو ساڵ لە شەوێکدا گەشەی کردبێت.

لە میانی توێژینەوەکەدا، زاناکان فێربوونی ئامێری بەکارهێنا بۆ دروستکردنی خەمڵاندنی "تەمەن مێشک" لە سکانەکانی وێنەگرتنی دەنگدانەوە موگناتیسیەکان (MRI) بۆ مێشکی بەشداربووانی بێخەو، کە بەراوردیان کرد بە سکانی MRIی ئەو کەسانەی کە شەوێکی تەواو خەوتوون.

داتاکانی MRIی لە 134 خۆبەخشی تەندروست (42 مێ و 92 نێر) پێکهاتبوون و تەمەنیان 19 بۆ 39 ساڵ، لە ماوەی پێنج کۆمەڵە داتادا هەڵسەنگێندرا کە بارودۆخی خەوی جیاوازیان هەبوو.

دوای توێژینەوەکە زانایانی سەنتەری توێژینەوەی جولیچ لە ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەکرد، ئەوانەی کە بەتەواوی بێبەشبوون لە خەودا، تەمەنی مێشکیان بۆ ماوەی 1-2 ساڵ زیادیکردووە، بەڵام ئەم گۆڕانکاریانەش دوای خەوتنی شەوێکی تەواو دەگەڕێنەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە