کوردستانی

رۆژێکی دیکەی پشوو لە هەرێم راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژێکی دیکەی پشوو لە هەرێم راگەیەندرا
مەودا میدیا -
 
یەکشەممەی داهاتوو کرایە پشووی فەرمیی لەسەرجەم فەرمانگە و ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.
 
یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە بەرواری 5ی ئازاری 2023 پشووە و سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت و ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە،
 
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی 5ی ئازاری 1991 هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان دژی رژێمی سەدام حسێن راپەڕی و سەرەتای راپەڕینەکەش لە دەروازەی راپەرینەوە دەستیپێکرد، دوای ئەوە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی گرتەوە، لەو کاتەدا نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکیدا و هێڵی 36 دامەزرێندرا کە ئەوەش بریتیبوو لە ناوچەی دژەفڕین، لەو کاتەشەوە کوردستان خاوەنی پەرلەمان و حکومەتی خۆیەتی. 

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan