تەندروستی

تەندروستی سلێمانی: تووشبووانی شێرپەنجەی کۆلۆن زیادیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی سلێمانی: تووشبووانی شێرپەنجەی کۆلۆن زیادیکردووە
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئامارەکانی 12 ساڵی رابردوو دەریدەخەن کە ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بوون روویان لە زیادبوون کردووە.
 
ئەمڕۆ 5ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "ئامارەکانی ماوەی 12 ساڵی رابردوو سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجەی کۆلۆن بوون و لە پارێزگای سلێمانی بوون زیادیکردووە و هەموو ساڵێک ئەو توشبووانەی ئەو جۆرە شێرپەنجەیەیان هەیە روو لە هەڵکشانە ".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "ئاماری توشبووانی شێرپەنجە لە ساڵی 2011ی پارێزگای سلێمانی تەنها 75 کەس بووە، لە کاتێکدا ئێستا ژمارەی تووشبووانی ئەو شێرپەنجەیە زیادیکردووە بۆ دوو هێندەو زیاتریش، ئاماری ساڵی رابردوو 157  تووشبووی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە بوون لە پارێزگاکە ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە