کوردستانی
پشووی فەرمانبەران درێژكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حكومەتی هەرێمی كوردستان كاتی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكانی بەڕووی قوتابیان دیاریكرد، هاوكات دەستپێكی دەوامی لە فەرمانگەكانیش دیاریكردووە.
لە راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە "لە دوای راگەیاندنی پشوو لە 12ی ئادار لە تەواوی فەرمانگەكان، رۆژی یەكشەممە 29ی ئادار پشوو كۆتایی دێت و دەوامی ئاسایی دەستپێدەكاتەوە، هاوكات بۆ لە ناوەندەكانی خوێندن رۆژی شەممە 28ی مانگ دەوام دەستپێدەكاتەوە".
باس لەوەشكراوە "دوا وادە بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ ناو هەرێم رۆژی 15ی ئادار دەبێت، لە ١٦ی ئادارەوە تاوەكو 1ی نیسان رێگە نادرێت بە هاتنەوەی هاوڵاتییان لە ئێرانەوە".