راپۆرت
لافاو شەقام و گەڕەکەکانی شاری سلێمانی گرتووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی بارانبارینەوە لە شەوی رابردووەوە لە بەشێک لە گەڕەک و شەقامەکانی شاری سلێمانی لافاو دروستبووە و ئاو چووەتە چەند ماڵێکەوە و زیانی مادی بە هاوڵاتییان گەیاندووە بەهۆی ئەوەی هەندێک ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوونی.
ئەمڕۆ پێنچشەممە 9ی ئاداری 2023 سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری خێرای فریاگوزاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی ئەو لافاوەوە رووینەداوە و زیانی گیانی نییە".
فواد حەمە باقی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بارانبارینە تائێستا زیانێکی ئەوتۆی بۆ رێگەوبانەکان نەبووە، تەنها یەک پرد زیانی پێگەیشتووە ئەویش پردی گۆڵییە لە قەزای پێنجوێن و نابێت هاوڵاتییان هاتوچۆی بەسەردا بکەن".
لە شەوی رابردووەوە تیمەکانی فریاگوزاری لە شاری سلێمانی لە حاڵەتی ئامادە باشیدان مەنهۆڵەکان پاکدەکەنەوە و لە هەر شوێنێک لافاو دروستببێت دەچنە شوێنەکە و هاوکاری هاوڵاتییان دەکەن، هەروەها بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواشەوە لە ناوەندەکانی خوێندنی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین ئەمڕۆ پێنجشەممە کرایە پشوو.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند "لە 24 کاتژمێری رابردوودا 104ملم باران لە سلێمانی باریوە، کۆی گشتی باران بارین لە سلێمانی بوو بە 454ملم جیاوازی هەیە لەگەڵ ساڵی رابردوو کە تاوەکو ئەم کاتانە 336ملم باران باریبوو".

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بێت لەکاتەکانی ئێوارەوە کاریگەری ئەم شەپۆلە دابارینەی کە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە لاواز دەبێت کەش لە زۆربەی ناوچەکان جێگیر دەبێتەوە.
س،ر