راپۆرت

کامانەن ئەو 10 شارەی کار و ژیانی رۆژانە تێیدا هاوسەنگە و خەڵکەکەی دڵخۆش دەژین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کامانەن ئەو 10 شارەی کار و ژیانی رۆژانە تێیدا هاوسەنگە و خەڵکەکەی دڵخۆش دەژین؟
مەودا میدیا-


 لەوانەیە ئێوەش لەو کەسانە بن کە هاوسەنگی نێوان کار و ژیانی رۆژانە بۆتان گرنگ بێت، سەبارەت بەو بابەتە فوربس لە بەریتانیا توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە کە دەریدەخات نیوەی کرێکارەکانی بەریتانیا لە بەرامبەر مووچەیەکی کەم ژیانێکی باش هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر کاتەکانی خۆیان بەسەر ببەن و خۆش بژین، بەڵام کامانەن ئەو شارانەی کە هاوسەنگی نێوان کار و ژیانی رۆژانەیان راگرتووە.


فوربس زیاتر لە 120 شاری لە سەرانسەری جیهان خستووەتە ناو توێژینەوەکەی و تا بۆی دەرکەوێت کامە شار ئەو هاوسەنگییەی راگرتووە بە تایبەت لە " خۆشگوزەرانی، یەکسانی رەگەزی، رێژەی کاتژمێرەکانی کارکردن و مۆڵەت وەرگرتن لە چ باردۆخێکدان".

10. بێڵفاست لە ئیرلەندا
ئەم شارە پایتەختی ئیرلەندایە و تێچووی ژیان تێیدا کەمە بەجۆرێک بەراورد بە شارە گەورەکان کرێی خانوو و کڕینی زۆر کەمە و سیاسەتی کارکردن بەتایبەت بۆ مۆڵەتی دایکایەتی لەم شارەدا ئاسانکاری زۆری بۆ ژنان کردووە.

 9. ئەدینبۆرگ لە سکۆتلەندا
شارێکە لە بەریتانیا و جگە لە سروشتە جوانەکەی سیاسەتی مۆڵەتی ساڵانەی 28 رۆژە و مۆڵەتی دایکایەتیشی بۆ ژنان نزیکەی 39 هەفتەیە و ئەوەش بۆ زۆربەی کرێکار و فەرمانبەران دڵخۆشکەرە.

8. وین لە ئۆتریش
وین پایتەختی ئۆتریشە و جگە لە سەوزاییە زۆرەکەی چاودێری تەندروستی و پەروەردەی تێیدا بەخۆڕاییە و شوێنێکی گونجاوە بۆ ژیان و کارکردن، کارمەندان لەم شارەدا دەتوانن پێنج هەفتە مۆڵەتی ساڵانە وەرگرن.


7. ریکیاویک لە ئیسلەندا
لەم شارەدا کارکردن ئاسانە و کرێکار و کارمەندان مافی زیاترییان هەیە و ئیشەکانیان لەسەر ئاسان کراوە و هەڵبژاردەیان زیاتر، جگە لە 24 رۆژ مۆڵەتی ساڵانە 12 رۆژ پشووی فەرمیش ئەیانگرێتەوە.

 6. گۆنتەنبرگ لە سوید
کار و ژیان لەم شارەدا لەسەر ئەساسی خۆشگوزەرانی کرێکارانە، مۆڵەتی 25 رۆژی ساڵانەیان هەیە، جگە لەوەی فشاریی زۆریان لەسەر نییە لە کاتی کارکردن، بە جۆرێک %42 ی کارمەندەکان کارکردن لەماڵەوەیان هەڵبژاردووە.

5. ئۆکلەند لە نیوزلەندا
ئۆکلەند تەنیا شارێکە کە ناکەوێتە ئەروپاوە لە ریزبەندییەکەد ا، فەرمانبەران لەم شارەدا نزیکەی 26 کاتژمێر لە هەفتەدا کاردەکەن و چوار هەفتە مۆڵەت و 11 رۆژیش پشووی فەرمییان هەیە، ئابووری وڵاتەکە دەرفەتی کارکردنی زیاتری بۆ خەڵکەکەی دروستکردووە.

 4. ئۆسلۆ لە نەریج
پایتەختی نەرویجە و شارێکە کە گرانی تێدایە بەڵام مووچەی زۆر و کاری باش وایکردووە کە کار و ژیانکردن لەو شاردا بۆ دانیشتوانی خۆش بێت.



 3. ستۆکهۆڵم لە سوید
فەرمانبەران لەماوەی یەک ساڵدا 25 رۆژ مۆڵەتییان هەیە و دەرفەتی زۆرییان بۆ دەرەخسێت تاوەکو زیاتر گرنگی بە ژیانیان بدەن و بەشێکیان کار و ژیانیان تێکەڵە و ئاسانکارییان بۆ کراوە، جگە لەوە هەلی زیاتر بە دایکان و باوکان دراوە بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە ماڵومنداڵیان بدەن.

2. هیڵسنکی لە فەنلەندا
دەوڵەتی فەنلەندا ئاسانکاری زۆری بۆ خەڵک کردووە تاوەکوو ژیان و کاریان باش بێت و هەوڵیداوە ئاسانکاری بۆ خەڵک بکات، هەر بۆیە فەنلەندا و بەتایبەت شاری هیڵسنکی لە ریزبەندی دووهەم شاری دڵخۆشی جیهاندایە، لەو شارەدا پێنج هەفتە مۆڵەتی ساڵانە هەیە و خەڵک جگە لە کارێک دەتوانێت چەند کارێکی دیکەش بکات.

1.کۆپنهاگن لە دانیمارک
کۆپنهاگن لە لوتکەی ئەو شارانەیە کە هاوسەنگی نێوان کار و ژیانی راگرتووە و خەڵکەکەی دڵخۆشترین خەڵکی جیهانن، یەکسانی تێیدا هەیە بۆ ژن و پیاو، پێنج هەفتە مۆڵەتی ساڵانەی بۆ کارمەندانی فەراهەم کردووە.


شارەکانی دیکەی وەک "ئەمستردام، زوریخ، پراگ، سیدنی و ئەبووزەبی" لەریزبەندی دواتردان و ئابورییەکەیان وایکردووە کاری زۆر و ژیانی باش بۆ خەڵکەکەی فەراهەم بکات.

بە پێچەوانەی ئەو شارانەی باسمان کرد، ئەمریکا و شارەکانی لە ریزبەندییەکەدا جێگایان نەبووە لەبەر ئەوەی یاساکانی کار لەو وڵاتە قورسن و بە پێی ناوچەکانیش دەگۆڕێت، ئاسانکارییەکان بۆ فەرمەنبەران و کرێکاران لەو وڵاتە کەمە، یان هەر نییە و بێکاری زۆرە و خەڵکەکەی بەراورد بەخەڵکی ناوچەکانی دیکەی جیهان دڵخۆش نیین و مۆڵەتی دایکایەتی و مۆڵەتی ساڵانە تێیدا کەمە.

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن