عیراقی
شارێكی عیراق خرایە كەرەنتینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە شاری نەجەفى عیراق بەرپرسانی حكومەتی عیراق بڕیاریاندا تەواوی شارەكە بخرێتە ژێر چاودێری.
پۆلیسی نەجەف بڵاویكردەوە " لە ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە شاری نەجەف، تەواوی شارەكە دەخرێتە ژێر چاودێری تەندروستی و كەرەنتینە دەكرێت".
ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو هەوڵە لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیانە و بۆ ئەوەیە تا ژیانی هاوڵاتیان پارێزراو بێت و نەخۆشیەكە زیاتر بڵاونەبێتەوە".
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ژمارەیەك هاوڵاتی لە شاری نەجەف توشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون و یەك حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراوە.