تەندروستی

ئەو مادە خۆراکیانەی کە یارمەتی سووتاندنی چەوری و دابەزاندنی کێش دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو مادە خۆراکیانەی کە یارمەتی سووتاندنی چەوری و دابەزاندنی کێش دەدەن
مەودا میدیا-

دکتۆر ئەلێکساندرا رازرینۆڤا، پسپۆڕی خۆراکی رووسی رایگەیاند، ئەو مادە سروشتیانەی کە میتابۆلیزم خێراتر دەکەن و یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدەن لە سروشتدا زۆرن.

ئەو دەڵێت "ئەم مادانە پلەی گەرمی لەش بەرز دەکەنەوە، میتابۆلیزم خێراتر دەکەن، کاریگەرییان لەسەر سووتاندنی چەوری هەیە، هەروەها سیستەمی دەماری ناوەندی چالاک دەکەن، ئەم مادانە لە زۆرێک لە خۆراکەکاندا هەن".

ئاماژە بەوەدەکات، بیبەری توون کاپسایسین لەخۆدەگرێت، بیبەری رەش پایپەرینی تێدایە، توێکڵی لیمۆیش سینەفرینی تێدایە، هەروەها کافاین دەگەڕێتەوە بۆ ماددە گەرمکەرەوەکان و چای سەوز تێکەڵەکەی تێدایە. زەنجەفیل، دارچین، زیرە، خەردەل، سیر، رەشکە، جەرجیر، ریحانە، ڕۆزماری، هەنگوین و تۆوی کەتان لە گەرمکەرەوەکانن.

ئەو پسپۆڕە پێشنیاری ئەوە دەکات ئەو کەسانەی بەدەست کێشەی کۆئەندامی هەرسەوە دەناڵێنن بە وریاییەوە ئەم مادانە بخۆن، چونکە چڕیەکەیان کاریگەری گەدە دەبێت.

ئەو پسپۆڕی خۆراکە دەشڵێت "بەو پێیەی ئێمە کاریگەری مادە گەرمکەرەوەکان دەزانین، پێویستە بە شێوەیەکی مامناوەند بەکاریان بهێنین، بەتایبەتی ئەگەر کەسەکە بەنیازی ئەوە بێت لە کەشوهەوای سارددا بچێتە دەرەوە لە ماڵەوە، چونکە پرۆسەی ئارەقکردنەوە چالاک دەکەن، هەروەها سەبارەت بەو کەسانەی کە ئازار دەچێژن لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان، دەتوانن خواردنەوەیەک لە زەنجەفیل و هەنگوین و لیمۆ بخۆنەوە، کە یارمەتی زیادکردنی ئارەقەکردنەوە دەدات و بەم شێوەیە دابەزینی بەرزی پلەی گەرمی لەش خێراتر دەکات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن