خولەکانی جیهان

ریال مدرید بە نهێنی چی کارێکی ئەنجامداوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریال مدرید بە نهێنی چی کارێکی ئەنجامداوە؟
مەودا میدیا- سەباح خضر

یانەی ریال مەدرید بەو پەڕی توانایەوە هەوڵ دەدات کە یاریزان، بێلینگهامی یانەی بوروسیادۆرتموندی ئەڵمانی بۆ خۆی پەلکێش بکات.
 
بەپێی ڕۆژنامەی "ئەی ئێس"ی ئیسپانی، بێلینگهام لە وەرزی هاوینی مێرکاتۆ بووەتە ئەولەویەتی بۆ ریاڵ مەدرید بەتایبەتی لەگەڵ ئەگەری نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی تۆنی کرۆس.
 
رۆژنامە ئیسپانیەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە سەرۆکایەتی ریاڵ مەدرید گڵۆپی سەوزیان پێدراوە بۆ چارەسەرکردنی رێککەوتنەکەی بێلینگهام بۆیە نێردراوێکی ئەم دواییەی یانەی شاهانە گەشتی ئەڵمانیای کردووە.

ئاس ئاشکرایکرد کە نێردەی ریال مەدرید بەنهێنی چاوی بە بێلینگهام و خێزانەکەی کەوت و بەئامانجی ناسینەوەی و قایلکردنی بەسوودەکانی یاریکردن لەیانەی شاهانە، هاوشێوەی ئەو شتانەی کە لەگەڵ یاریزانە لاوەکانی پێشوودا روویدا وەک ئائوریلین چۆمێنی و ڤینیسیوس جونیورز.
 
سەرەڕای ئەو هەواڵانەی کە بێلینگهام لەوەرزی داهاتوودا جووڵەیەک بۆ لیڤەرپول پەسەند دەکات، بەڵام سەرچاوە نزیکەکانی ئەو یاریزانە ئاشکرایان کرد کە هێشتا هیچ بڕیارێک لە شوێنی داهاتووی ئەو نەدراوە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد